ژینێ ئەتروشی كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

11:13 - 22/05/2023

1407جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ژینێ ئەتروشی نوێترین بەرهەمی بەم زوانە بڵاودەكاتەوە.


ژینێ ئەتروشی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی خۆی بڵاوكردەوە لە كاتی تۆماركردنی بەرهەمە نوێیەكەی و وتی، "ئەم بەرهەمە زۆر تایبەتە لای من، لە كاتی تۆماركردنیدا گریام، چونكە بە كاتێكی زۆر سەختدا تێپەڕیم كە نوسیم".

هەروەها وتیشی، "هەمو وشەكانی ئەم گۆرانییە لە ناخی دڵمەوە نوسراون، چاوەڕێ بن بەم زوانە بڵاویدەكەمەوە".

ژینێ ئەتروشی لەدایكبوی ساڵی 1998ـە و خەڵکی دهۆکە، بەڵام لە نەرویج گەورەبوە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردوە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە.