دەرون كاروان بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

10:28 - 22/05/2023

1070جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ، دەرون كاروان نوێترین بەرهەمی بەناوی "لام شیرینە" بەم زوانە بڵاودەكاتەوە.

دەرون كاروان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تیزەری كلیپی "لام شیرینە"ی بڵاوكردەوە، ئاشكرایكرد كە 23ی ئەم مانگە تەواوی كلیپەكەی پێشكەش بە هەوادارەكانی دەكات.

دەرون كاروان یەكێكە لە خانمە دەنگخۆشەكان، سەرەتا بە وتنەوەی گۆرانی هونەرمەندان دەستیپێكرد، لە ئێستادا كاردەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چەند بەرهەمێكی نوێی دیكە.