كاروان نوری گۆرانی "شایی" بڵاودەكاتەوە

11:05 - 21/05/2023

1876جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، كاروان نوری نوێترین بەرهەمی بەناوی "شایی" بڵاوكردەوە.

كاروان نوری لە كەناڵی یوتیوب كلیپە نوێیەكەی بەناوی "شایی" بڵاوكردەوە، كە لە تێكست و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، فەرید ئەبولقاسمی كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی دیار مەهدییە.

كاروان نوری یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی كورد، ماوەی زیاتر لە 35 ساڵە وەكو گۆرانیبێژ ناوبانگی پەیداكردوە، هەوادارێكی زۆری هەیە و گۆرانییەكانی بە ملیۆنان بینەری هەیە.