خەندان لایف
كچە گۆرانیبێژی لاو، پرژە سەعدی نوێترین بەرهەمی بەناوی "بەهارە" بڵاوكردەوە.
پرژە سەعدی لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمی "بەهارە"ی بڵاوكردەوە، كە تێكستەكەی بەشێكی فۆلكۆرە و بەشێكی دیكەی لەلایەن هونەرمەند خۆی نوسراوە، ئاوازەكەی فۆلكۆرە، ئارام سەردار كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.
پرژە یەكێكە لە گۆرانیبێژە نوێیەكان، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی كەمە دەستی كردوە بە كاری هونەری بەڵام هەوادارێكی زۆری هەیە، خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.