لوقمان سەلیم نوێترین بەرهەمی پێشكەش دەكات

01:44 - 20/05/2023

954جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، لوقمان سەلیم کلیپێکی نوێ بڵاوكردەوە بەناوی "دوگمەت داخە".

لوقمان سەلیم، کلیپێکی نوێی بە ناوی "دوگمەت داخە" لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوكردەوە، كە ئاوازی هونەرمەندی كۆچكرد، حەسەن زیرەكە، نەجان ئەمین كاری ئەڕینجمێنت و ئامادەكردنی بۆ كردوە، دیاری مەهدی كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.

لوقمان سەلیم یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کوردستان ساڵانێکە لە بواری هونەری کوردیدا کار دەکات، خاوەنی چەند ئەلبومێكی گۆرانیە.