خەندان لایف
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی بەناوی "خۆزگە" بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە.
هەردی سەلامی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب، نوێترین بەرهەمی بەرهەمی بەناوی "خۆزگە بڵاوكردەوە، كە بە دوێت لەگەڵ مەتین مەهدی وتویەتی.
ئەم بەرهەمە لە تێكست و ئاوازی هەردی سەلامی خۆیەتی، ئەفشین شوكری كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ناسڕ حەیدەرە.
هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.