دەشتی كەلهوڕی "نیشتمان" پێشكەش بە نیشتمان دەكات

12:22 - 18/05/2023

2128جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەشتی كەلهوڕی نوێترین بەرهەمی بەناوی (نیشتمان) كە بەرهەمێكی نەتەوەییە بڵاوكردەوە.

نوێترین بەرهەمی دەشتی كەلهوڕی بەناوی (نیشتمان) بڵاوكرایەوە. لە هۆنراوەی سەید نوح عینایەتییە، ‎ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی و كاری دابەشكردنی میوزیكی لەلایەن سەعدی فەیزی بۆ ئەنجامدراوە، بەرهەمەكە لە شاری تاران كاری موزیكی بۆ كراوە و ئەحمەد رەمەزان كاری دەرهێنانی بۆ كردوە.

هونەرمەند دەشتی كەلهوڕی لە لێدوانێكدا بە خەندان لایف-ی رایگەیاند، "ئەمە دوەمین بەرهەمیەتی بەتایبەت پێشكەشی نیشتمانی بكات، چونكە بەلایەوە گرنگە وەك هونەرمەندێك بە بەرهەمی هونەریی، خزمەتی خاكی كوردستان بكات".

پێشتریش دەشتی كەلهوڕی چەند سرودێكی بۆ ئەنفال و هەڵەبجە و كۆبانێ بڵاوكردوەتەوە.