خەندان لایف
خانمە گۆرانیبێژ، دڵنیا رەزازی نوێترین كلیپی بەناوی "دۆڕاندت" بڵاوكردەوە.
دڵنیا رەزازی لە كەناڵی یوتیوب كلیپی "دۆڕاندت"ی بڵاوكردەوە، كە لە تێكست و ئاواز و میوزیكی موحسین حسێنپورە، شوان كاوە كاری بەرهەمهێنانی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ئەحمەد رەمەزانە.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەو خانمە هونەرمەندە دو مانگ بەر لە ئێستا كلیپێكی بەناوی "بۆ ئازادی" بڵاوكردەوە، تایبەتی كرد بە شۆڕشی ژن، ژیان و ئازادی.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ئەوەی چەندین بەرهەمی تۆماركراوی هەیە، بەڵام ماوەیەكی زۆرە لە بڵاوكردنەوەی بەرهەمی نوێ دورە.