باشترین ئەو خۆراكانەی وزەی زۆرت پێدەدەن لە كاتی رۆژو

02:06 - 28/03/2023

1537جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە خۆراكدا دەتوانیت وزە بەدەستبهێنیت بە پێی جۆری خۆراك، نەك بە پێی بڕی خۆراك، هەندێك جۆری خۆراك هەیە كە شەكری خوێنت بەرز دەكەنەوە، وەكو نانی سپی، یان شەكر كە دواتر توشی شەكەتییەكی زۆرت دەكەن.

ماڵپەڕیی eatthis باشترین ئەو خۆراكانەی بڵاوكردەوەتەوە كە وزە بە جەستەت دەدەن و بۆ ماوەیەكی زۆریش بە تێری دەتهێڵنەوە.

1. ماسی سەلەمون
وزەیەكی زۆر بە جەستەت دەدات، دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-3 و پرۆتین، شەكری خوێنت هاوسەنگ دەكات.

2. ماسی تونە
بەهۆی بەرزی رێژەی ئۆمێگا-3 بە درێژایی رۆژ وزەت دەبێت، هەروەها چەوری تەندروستی تێدایە كە هەوكردن لە جەستەدا كەمدەكاتەوە.

3. چەوەندەر
لەو جۆرە روەكانەیە كە دژە ئۆكسانی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی گرنگ، هەروەها بەهۆی كاربۆهیدراتی ئاڵۆزەوە درەنگتر هەرس دەبێت، ئەمەش واتای ئەوەیە ماوەیەكی زۆر وزەت پێدەبەخشێت.

4. مۆز 
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین Bـییەكان، یارمەتیت دەدات بەسەر شەكەتیدا زاڵ بیت.

5. چەرەسات
وەكو گوێز، بادەم، بوندق، عەلی بابا، فستق و جۆرەكانی دیكە، بۆ ماوەیەكی زۆر یارمەتیت دەدەن بە تێری بمێنیتەوە، وزە بە جەستەت دەدەن.

6. هێلكە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B كە یارمەتیدەرە بۆئەوەی خواردن ببێت بە وزە، هیلاكەتی جەستە ناهێڵێت.