چۆن پێستت بە تەندروستی دەهێڵیتەوە لە مانگی رەمەزان؟

12:28 - 28/03/2023

1926جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو كێشەیەی خانمان لە مانگی رەمەزان روبەڕوی دەبنەوە، وشكبونەوەی پێستیانە لەگەڵ ئەوەی روخسار و پێستیان ماندو دەردەكەوێت، چەند رێگەیەك هەیە بۆئەوەی پێستت بە تەندروستی بهێڵیتەوە لەم مانگەدا.

1. كات دابنێ بۆ بایەخدان بە پێستت، مەساج بۆ پێستت بكە، رۆژانە پێستت خاوێن بكەرەوە بۆئەوەی پێستە مردوەكان لێببنەوە.

2. بەرهەمەكانت بگۆڕە، ئەو بەرهەمانە بەكاربهێنە كە سوكن لەسەر پێستت، بۆئەوەی رێگە بدەیت پێستت هەناسە بدات، نەك ئەو بەرهەمانە بەكاربهێنن كە كونیلەكانی پێستت دادەخەن.

3. پێستت شێدار بكەرەوە، لایەنی كەم رۆژانە دوجار كرێمی شێداركەرەوەی پێست بەكاربهێنە.

4. پێستت بپارێزە لە تیشكی خۆر، دژو خۆر بەكاربهێنە و زو زو نوێی بكەرەوە.

5. لەو ماوەیەی كە بەڕۆژو نیت، زیاتر لە دو لیتر ئاو بخۆرەوە.

6. خواردنەكانت بە وریایی هەڵبژێرە، دوربكەوەرەوە لە زیاخۆری كردن لەكانی بەربانگ، هەروەها خۆت بەدوربگرە لە خواردنی چەور و شیرین، باشتروایە بە پرۆتین، سەوزە یان چەرەسات رۆژو بشكێنیت.