داهێنەری مۆبایل: مۆبایل دەخرێتە ژێر پێستی مرۆڤەوە

11:55 - 28/03/2023

2967جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

مارتی کوپەری داهێنەری مۆبایل پێیوایە ڕۆژێک لەڕۆژان مۆبایل دەخرێتە ژێر پێستی مرۆڤەوە، وەک ئامێرێکی لکاو بەجەستەوە لەگەڵ مرۆڤ دەبێت، لەبری ئەو پارچە ئاسنە ڕەشەی ڕاهاتوین لەدەستماندا بێت.

کوپەری خاوەنی بیرۆکەی یەکەم مۆبایل لەساڵی 1973، لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی (CNBC) ئەمریکی لەپاش کۆنگرەی (MWC) لەشاری بەرشەلۆنە وتی، مۆبایل لەژێرپێستی گوێیەکانماندا دادەنرێت.

هەروەها ئەم جۆرە ئامێرانە پێویستیان بە بارگاوی کردن نییە، چونکە جەستە باشترین سەرچاوەی بارگاوی کردنە، جەستە وزە دروستدەکات، هێدفۆن یان بیستۆکەی گوێیەکان دەتوانێت بەوزەی جەستە کاربکات، هەروەها ئەم جۆرە لەمۆبایلی زیرەک لەئێستادا هەیە بەو هەمو ئەپەوە مرۆڤ و ڕوخساری مرۆڤ ماندو دەکات، هەروەها لەگەڵ جوڵەی مرۆڤدا ناگونجێت، کاتێک تەلەفۆنم بۆ دێت و بیستۆکەم پێنییە، ناچارم سەرم دانەوێنم یان ئەو ئامێرە قورسە بگرم بەدەستمەوە و بیلکێنم بەگوێمەوە، بەشێوەیەکی نەگونجاو.

لەم سۆنگەوە بەپێویستی دەزانم سەبارەت بەکۆمەڵێک ئامێری زیرەک و پێشکەوتو بلکێنرێت بەجەستەی مرۆڤەوە تا لەو هەمو ئامێرە قورسە ڕزگاری ببێت.


ئەم بۆچونەی داهێنەری مۆبایل نزیکە لەهەنگاوەکانی کۆمپانیاکی تەکنەلۆجیا، زۆربەی کۆمپانیاکان کار لەسەر بەرەو پێشچونی ئامێری پەیوەندیەکان دەکەن لەوانە، کۆمپانیای (Neuralink) کە سەرمایەدار و خاوەنی تێسلا و تویتەر، ئیلیۆن مەسک بەڕێوەی دەبات.

بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لەماوەی ساڵانی ڕابردو ڕوبەڕوی کۆمەڵێک گرفت بۆتەوە، کێبڕکێی پێشخستن و گۆڕانکاری لەنێوان کۆمپانیاکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بۆتە باسوخواستی بەکارهێنەران.

بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و بەرنامەکەنای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان مەترسی لەسەر ژیانی تایبەتی خەڵک دروستکردوە، پاشان ئالودە بون بەهەمان شێوە گرفتە، ئەمەش وادەکات بیر لەداهێنانی نوێبکرێتەوە.

ئێستاش داهینەری مۆبایل بەگەشبینی یەوە سەیری ئاییندە دەکات، ئەو پێیوایە هێشتا تەکنەلۆجیا نەگەیشتوەتە ئەو ئاستەی تینوێتی بەکارهێنەر بشکێنێت، بەتایبەت لەبوارەکانی چاودێری تەندروستی بەپێی ڕاپۆرتەکان.


کوپەر خاوەنی خەڵاتی ڕێزلێنانی هەتا هەتایی پێبەخشرا لەکۆبونەوەی جیهانی مۆبایلدا، پاش تێپەڕینی 50 ساڵ بەسەر یەکەم تەلەفۆنی مۆبایل دا، لەڕێگەی مۆبایلی مۆتۆرۆلا ی مۆدێل (Motorola DynaTAC 8000X) ئەوکات یەکەم پەیوەندی کرا لەگەڵ یەکەم ڕکابەری جوێل (AT&T) لەدرێژەی قسەکانیدا کوپەر وتی، هەرگیز لەو باوەڕدا نەبوم ئەو ئامێرە تا ئەم ئاستە پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت، ئێمە پێش 50 ساڵ سەرەتای هەنگاوەکانمان بو، ئینتەرنێت بونی نەبو، هەروەها بازنەی فراوانی پەیوەندی بونی نەبو، کامێرای ژمارەیی نەبو، ئەو بیرۆکەی ڕۆژێک لەڕۆژان مۆبایل ببێت بە کتێبخانە و سەرچاوەی زانیاری و فێربون.

ئێمە دەزانین پەیوەندی گرنگە، بە پێکەنینەوە دەمانوت ڕۆژێک لەڕۆژان بەئامێرێک پەیوەندی دەکەین لەگیرفانماندا هەڵیدەگرین، کاتێک یەکێک لەدایکدەبێت هەژماری دەبێت، ژمارەی مۆبایلی دەبێت، بەگاڵتەجاڕیەوە دەمان وت، ئەگەر ژمارەکەی داخرابو واتە مردوە، بەڵام هەمو ئەمانە بون بەحەقیقەت و زیاتریش ماوە، بەم زوانە زۆرێک لەخەیاڵە زانستیەکان دەبنە حەقیقەت و ژیانمان داگیر دەکەن.