خەندان لایف
تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە لە چالاکییەکانی رۆژی جیهانی شانۆدا نوێترین بەرهەمی نمایش دەکات.
شانۆیی (ژێ و پێ) لەنوسینی دکتۆر سەردار مەحمود سەعید، دەرهێنانی ڕێباز محەمەدجەزا، دەبێتە نوێترین بەرهەمی تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە کە بە هاوبەشی، بەشی شانۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەر لە چالاکییەکانی رۆژی جیهانی شانۆدا نمایش دەکرێت.
ناوەرۆکی شانۆییەکە بابەتێکی فێمنیستی هاوسەنگ و هاوچەرخەو بەڕۆڵی ئیستاتیکای وەرگر کاری تێداکراوە، هاوکات هەر لەو چالاکییەدا توێژینەوەیەکی زانستی لەهەمان ڕۆژو هەمان هۆڵ بڵاودەبێتەوە کەدەربارەی پرۆسەی گواستنەوەی شانۆنامەکەیە لەتیۆرەوەبۆپراکتیک.
ژمارەیەک ئەکتەری بەتوانا ئەکتەری ئەم شانۆییەدان و لەئێستادا لەکۆتایی پرۆڤەدان و بریارە لەڕۆژانی 29-30ی ئاداری 2023 لە لەتەلاری هونەر نمایش دەکرێت.