خەندان لایف
هەندێكجار پیربونی پێشوەختە رودەدات لە هەندێك كەسدا بە هۆكاری جیاواز، كە وادەكات گەورەتر لە تەمەنی خۆیان دەربكەون و پێستیان زوتر بەرەو چرچبون بڕوات.
هەندێك هۆكار هەیە كە پرۆسەی پیربون پێشدەخات و پێویستە لێی دوربكەویتەوە.
1. بەردەوام ماكیاژكردن بۆ روخسار و بەكارنەهێنانی دژە خۆر، هۆكارە بۆ چرچبون، سوربونەوە و سوتانەوەی پێست، هەروەها دەركەوتنی پەڵە لەسەری.
2. بەكارهێنانی سابون پێست وشك دەكاتەوە و چەوری سروشتی پێست لەناودەبات، بەتایبەتی ئەگەر گۆگرد و كحولی تێدا بێت، زیانی زۆرترە.
3. رێكنەخستنی سیستمی خەو دوژمنی پێستە، چونكە رێگری دەكات لە بەرهەمهێنانی كۆلاجین و پێست ماندو دەبێت، پێویستە لایەنی كەم 8 كاتژمێر بخەویت.
4. زۆر خوراندنی چاو كە هۆكاری دروستبونی رەشی ژێرچاو و هێڵی چاوە، كارێكی هەڵەیە و باشترە وازیلێبهێنیت، بەتایبەتی ئەگەر ببێت بە خو لە تۆدا.
5. فشاری بەردەوام كاریگەری نەرێنی لەسەر تەواوی جەستە هەیە، بەتایبەتی پێست و قژ، گرنگە لەروی دەرونییەوە خۆت ئاسودە بكەیت.
6. چاویلكەی هەتاوی لەچاو بكە، تەنانەت ئەگەر هەوریش بو، چونكە چاوت لە تیشكی UV دەپارێزێت.