خەندان لایف
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، سەیران عوسمان كلیپی "هەڵپەڕە"ی بڵاوكردەوە.
سەیران عوسمان لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی "هەڵپەڕە"ی بڵاوكردەوە، كە میوزیكەكەی فۆلكلۆرە، عەلیلی سەمیمی كاری میكس و ماستەرینگی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی پەیمان زەمانییە.
سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە دانیشتوی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد.