خەندان لایف
كچە گۆرانیبێژ، ئیلایدە مەتین نوێترین بەرهەمی بەناوی "ئاغا و ئاغا" بڵاوكردەوە.
ئیلایدە مەتین لە كەناڵی یوتیوبی هەڵكەوت زاهیر كلیپی "ئاغا و ئاغا"ی بڵاوكردەوە، كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن نەوژین سۆران نوسراوە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە، ئاریۆس كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی محەمەد بەروارییە.
ئیلایدە، ماوەیەكی كەمە دەستی بە كاری هونەری كردوە، یەكەمین دەركەوتنی لە پرۆگرامی "زە لێجێند" بو، دواتر بەردەوام بو لەسەر كاری هونەری و چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆی هەیە.