هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی كرد، بەڵام بەرگەی نەگرت و یەكسەر جیابوەوە

01:51 - 12/03/2023

9538جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كچە مۆدێلێك پاش ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی پێكهێنا، دوای 24 كاتژمێر، لە خۆی جیابوەوە و وتی، "ناتوانم بەرگە بگرم".

سۆفی ماوری-ی تەمەن 25 ساڵ، كە خەڵكی ئەرجەنتینە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، وێنەی خۆی بڵاوكردەوە كە عەزی بوكێنی لەبەردایە و كێكی رۆژی هاوسەرگیرییەكەی ئامادەیە، ئاهەنگ بۆ گەورەترین رۆژی ژیانی دەگێڕێت، كە هاوسەرگیریكردنە لەگەڵ خۆی.

لەگەڵ ئەوەی ئەم هاوسەرگیرییە دەنگدانەوەیەكی زۆری لێكەوتەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمان بو، سۆفی نەیتوانی پەیوەندییەكەی لەگەڵ خۆی بەردەوام بكات، لە پاش تێپەڕینی  24 كاتژمێر بەسەر ئەو هاوسەرگیرییە ئاشكرایكرد كە لە خۆی جیابوەوە و وتی كە چیتر بەگە ناگرێت.

لەگەڵ ئەوەی هەندێك كەس پاڵپشتی ئەو بڕیارەیان كرد لەسەرەتادا، بۆیان نوسی، "ئەمە خۆشویستنی خۆت نیشان دەدات"، هاوكات بەشێكی زۆر لە خەڵكی روبەڕوی رەخنەیانكردەوە و بۆیان نوسی، "هەمو ئەم كارەی بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی كەسانی دیكەیە".