شیلان عوسمان دەبێت بە باڵاپۆش

11:18 - 11/03/2023

13014جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەند، شیلان عوسمان لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نوێترین وێنەی ئاشكرایكرد كە بوە بە باڵاپۆش و لەسەر ئەو رێگەیەی بەردەوام دەبێت.

شیلان عوسمان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی بڵاوكردەوە كە لەچكی لەسەردایە و نوسیویەتی، "خودای گەورە لێمان ڕازی بێت لەمەودوا بەو جۆرە دەبینرێین، خۆشەویستیم بۆ هەمو لایەک".

هەروەها یەكێك لە هەوادارەكانی پرسیاری ئەوەی كردوە ئایا ئەو خانمە هونەرمەندە بەردەوام دەبێت لەسەر كاری هونەری یاخود نەخێر، شیلانیش لە وەڵامدا بۆی نوسیوە كە بەردەوام نابێت و بە تەواوی وازیهێناوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو خانمە هونەرمەندە لە كۆتایی مانگی رابردودا دۆخی تەندروستی باش نەبو و نەشتەرگەری بڕبڕەی پشتی بۆ كرا و نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوبو، ئێستا تەندروستی جێگیرە.