خەندان لایف
بێگومان هەستێكی خۆشە كاتێك كەسانی دیكە خۆشیاندەوێیت و لێتڕازیدەبن و رێزت لێدەگیرێت، پێویستە لەو كاتانەدا گوێ لە وشە نەرێنییەكان نەگریت و متمانەت بە خۆت هەبێت، وابكەیت تەنانەت ئەو كەسانەی رقیان لێتدەبێتەوە تۆیان خۆشبوێت.
ماڵپەڕی hackspirit چەند رێگەیەكی بڵاوكردوەتەوە بۆئەوەی هەموان خۆشیانبوێیت.
1. ئەرێنی بە و وزەی ئەرێنی ببەخشەرەوە، چونكە ئەو كەسانەی ئەرێنین هەمیشە خۆشویستراون.
2. با زەردەخەنە لەسەر لێوت بێت، چونكە كەسانی چواردەورت بەم شێوەیە زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەكەن كاتێك لە چواردەوری تۆن و هاوڕێیانە مامەڵەت لەگەڵ دەكەن.
3. كەسێكی قسەخۆش بە، هەمیشە جددی مەبە، چونكە قسەخۆشی و گاڵتەكردن دیواری نێوان پەیوەندییەكان دەشكێنێت.
4. با كەسانی دیكەت بەبیر بێتەوە، چونكە ئەمە وادەكات كەسانی دیكە ئەو هەستەیان لا دروستبێت كە گرنگ و تایبەتن، بەسروشتی خۆیان تۆیان خۆشدەوێت.
5. دوربكەوەرەوە لە قسەوقسەڵۆك، چونكە ئەوە رەفتاری كەسانی ناپێگەیشتو و بێ متمانەیە.
6. بڕیار لەسەر كەسانی دیكە مەدە، بیركراوە بە و جیاوازییەكان قبوڵ بكە.