کریس ڕۆک نهێنی تۆڵە نەکردنەوەی لە ویڵ سمیس ئاشکرادەکات

03:16 - 06/03/2023

4903جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 


ئەکتەری کۆمیدی (کریس رۆک) نهێنی تۆڵە نەکردنەوەی لەئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیود ئاشکرا کرد، ساڵێک لەمەوپێش لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 دا، هەروەها دانی بەوەدا نا تائێستاش ئازاری دەدات.


لەساتە وەختی نمایشێکی ڕاستەوخۆی کۆمیدی لەسەر شاشەی (Netflix) ئێوارەی ڕۆژی شەممەی 4ی ئاداری 2023 بەناو نیشانی (Selective Outrage) ڕۆک باسی لەکاریگەری زلەکە کرد.

زۆر خەڵک هەیە دەڵێت وشە ئازاری هەیە، هەمو ئەو کەسانەی دەڵێن قسە ئازاری هەیە ئەوە زلە نەدراوە لەڕوخساریان، هەموان دەزانن چیم بەسەرهات، بەدرێژایی هاوین گوێچکەم دەزرنگایەوە، بەڵام من قوربانی نیم، من نابینن لە (ئۆپرا) و (گایل) بگریم، من وەک باکیاو لێدرام مەبەستی (مانی باکیاو)ی بۆکسێنی بەناوبانگی فلیپینی بو.

سەبارەت بەحەقیقەتی زلەکە ڕۆک پێیوایە سمیس، توڕەیی تاقیکردوەتەوە، "هەموان دەزانن چی ڕویدا، هەموان دەزانن من هیچ پەیوەندیەکم بەوەوە نەبو ڕویدا، من هیچ پێکدادانێکم نەبو بەرامبەری".


ڕۆک وتی، "من ویڵ سمیسم خۆشویست، بەدرێژایی ژیانم  خۆشم ویستوە، کۆمەڵێک فیلمی ناوازەی دروستکردوە، ئێستا سەیری فیلمی (Emancipation) دەکەم، تەنها لەپێناو ئەوەی بیبینم چۆن دەجوڵێت".


ئەو فیلمەی ویڵ سمیس تازەترین فیلمیەتی لەپاش ڕوداوەکەی ئۆسکار، باس لەکۆیلەیەکی ئەفریقی دەکات بەدوای ئازادیدا دەگەڕێت لەپاش ئەشکەنجەدانی بەشێوەیەکی دڕندانە.


ڕۆک وتی، "خەڵکی لێیان پرسیم، چۆن ئەوە شەوە هیچ کاردانەوەیەکت نەبو؟ چونکە دو مناڵم هەیە، دەزانن دایک و باوکم چیان فێرکردوم؟ هەرگیز لەپێش چاوی سپی پێست شەڕو دەمە قاڵە مەکەن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هەڵمەتی رەگەزپەرستیەی ڕوبەڕوی بەڕەگەز ئەفریقیەکان دەبێتەوە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کە وادەکات شەڕی نێوان دو رەش پێست لەپێشچاوی ملیۆنان کەسدا لەقورسایین کەم دەکاتەوە".

لە 27ی ئاداری 2022، لەساتە وەختی پێشکەشکردنی خەڵاتی ئۆسکاردا، کریس رۆک بەشێویەکی گاڵتەجاڕ لەگەڵ ویل سمیس گفتوگۆی کرد و کە بوە هۆکاری توڕەبونی ویل سمیس و هاوسەرەکەی دواتر ویڵ سمیس بەتوندی زلەیەک دەدات لە کریس ڕۆک.

پاش کەمێک دوای زلەکە ویڵ سمیس بوە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار، بۆ باشترین ئەکتەری بۆ یەکەم جار لەمێژوی هونەریدا، بۆ فیلمی (King Richard) بەڵام لەپاش تەواو بونی ئاهەنگەکە ناکۆکیەکان دەستیپێکرد.

زلەکەی ویڵ سمیس بوە گەورەترین ڕوداو و هەواڵی سۆشیال میدیا و ئەپەکانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان، دواتر سزای وێڵ سمیس درا بۆ ماوەی (10) خەڵاتی ئۆسکار، چەند مانگێک ونبو دواتر دەرکەوت و داوای لێبوردنی کرد لەڕێگەی ئەکاونتی فەڕمی یوتیوبی خۆیەوە، تا ساتی نمایشی فیلمی (Emancipation) دەرنەکەوت.

پاش چەند ڕۆژێک ڕۆک گۆرانی وت لە بۆستن، بەڵام لەسەر ستەیجی شانۆ وتی، تا ئێستاش دەمەوێت لەوە تێبگەم بەسەرمهات، لەوێستگەیەکدا باس لەوە دەکەم لەسەر ئەو گاڵتەجاڕیە، بەڵام دەبێت حەقیقەت و گاڵتەش بێت لەیەک کاتدا، ئەمە لەکاتێکدا هێرشی کردە سەر دایکی وێڵ سمیس بەتوندی .


لە یەکێک لەزنجیرەکانی نێتفلێکس دا، ئەکتەری کۆمیدی کۆمەڵێک بابەتی جیاوازی گفتوگۆکرد سەبارەت بەئالودەبون، لەباربردن، وە رەگەز پەرەستی لە ئەمریکادا، هەروەها سەبارەت بە میگان فۆکس و خێزانی کارداشیان و هتد.

لەپاش ئەو نمایشەی ستاند ئەپ، نمایشە کۆمیدیەکانی کریس ڕۆک و دوەمی لەسەر شاشەی نێت فلێکس، لەپاش (Tamborine) لەساڵی 2018 دا.