گونجاوترین پێداویستی بۆ ڕوشاندی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ

02:15 - 06/02/2023

1532جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - کرێکار قادر ڕوستایی

موس (تیغ)، کۆنترین کەرەستەو پێداویستی تایبەتی ژیانی مرۆڤ بوە، کە بەدرێژای مێژوی مرۆڤایەتی سودی لێوەرگیراوە، بۆ ڕیش و  قژ تاشی، لەسەردەمێکی وەک ئەمرۆشدا بەهۆی پؽشکەوتنی دونیا لەبوارەکانی زانست و تەکنەلۆژیا، بەچەندین جۆر و شێوە مووس بەرهەم دێت سودی لێوەر دەگیرێت، بۆ ڕیش، قژ تاشی، مو لابەری جەستە بەگشتی.

لەكۆندا موس سودێکی تری لێوەرگیراوە و بەکارهاتوە بۆ مەبەستی بریندارکردنی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ، تاوەکو ئەمرۆشی لەگەڵ بێت موس زیاتر بەکاردێت بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ، چونکە هەم گونجاوە، تەنکە، تیژە، برینەکە کەمتر و تەندروستترە.

تێبینی: ئەگەر موس بەکاربێت بۆ برینداردنی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ مەرجە موسەکە کوالێتی بەرزبێت (پاکژ کراو بێت)، تیژبێت، تەنک بێت.

ئایا موس تا چەند تەندروستە بەکاربێت بۆ بریندارکردنی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ؟

شەفرەی نەشتەرگەری بەکاردێت، بۆ مەبەستی بریندارکردنی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخدا، چەندین جۆر و شێوازی شەفرە هەیە، بۆیە دەبێت  شەفرەکە لەڕوی کوالێتیەوە بەرزبێت تەنک و تیژ بێت، دەبێ زۆر وریا بیت و تەرکیز بکەیت، لەکاتی بریندارکردنی پێست و ئەنجامدانی کەڵەشاخ بە شەفرەی نەشتەرگەری نابێت زۆر قوڵ بێت و دەست دابگریت، دەبێت شەفرەیەکی تەنک و تیژ هەڵبژێریت بۆ بریندارکردنی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخدا.

دەرزی شیکاری شەکرە (لانسێت) بەکاردێت بۆ برینداردنی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکریان هەیە و برینیان ساڕێژ نابێتەوە، بۆ کەسێک کە بەتەمەن و بێ هێز بێت، ئەو کەسە نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت و بێ هێزبێ، یا ئەو کەسە کەم خوێن بێت، یا ئەو کەسە پێستی حەساس و تەنک بێت، دەرزی شیکاری شەکرە بۆ هەر شوێنکی جەستە بێت بۆ برینداکردن لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ ئاساییە بەکاربێت،

تێبینی: دەرزی شیکاری شەکر ە(لانسێت) کەمێک بەئازارە دەبێت زۆر بەوریایی و لەسەرخۆی دەرزیەکە بەکاربێت، لەکاتی ئەنجامدانی بریندارکردنی پێست نابێت دەست دابگریت بەتوندی، دەبێت زۆر سوک دایگریت و بریندارکردن ئەنجام بدەیت.

قەڵەمی کەڵەشاخ؛ پێداویستی و ئامێرؽکی نوێی پزیشکیە، بەرهەمهاتوە بەکاردێت بۆ بریندارکردنی پێست، لەکاتی ئەنجادامی کەڵەشاخ، قەڵەمی کەڵەشاخ زیاتر بۆ بریندارکردنی پێستی دەموچاو بەکاردێت و سودی لێوەردەگیرێت، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکریان هەیە و برینیان ساڕێژنابێتەوە بۆ ئەوانیش بەکاردێت لەکاتی ئەمجامدانی کەڵەشاخ.

چەند ئاگاداریەکی گرینگ لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ و برینداکردنی پێست بەو پێداویستی و کەرەستە پزیشکیانەی ئاماژەمان پێیان کرد:

1. نابێ یەک لای سەری موسەکە زیاد لەیەک شوێنی جەستەی پێ بریندار بکرێت، واتا یەک لای سەری موسەکە بۆ بریندارکردنی یەک شوێنی جەستە دەبێت بەکاربێت، 

2. هیچ پێداویستی و ئامێرێکی پزیشکی زیاد لەیەک جار نابێت بۆ کەسێکی تر بەکاربێتەوە دەبێت یەک جار بەکار بێت و هەمو پێداویستیە بەکارهاتوەکان فڕێبدرێن.

3. نابێ شەفرەی نەشتەرگەری لەجۆری گەورە و ئەستور بەکاربێت، بۆ برینداردنی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ.

4. نابێ دەرزی شیکاری شەکرە (لانسێت) زیاد لە یەک شوێنی جەستەی پێبریندار بکرێت، واتا یەک دەرزی شیکاری شەکرە بۆ بریندارکردنی یەک شوێنی جەستە بەکاردێت، زیاتر لەیەک جار نابێ. 

5. دەرزی شریقە(ئەمپول)، سرنجی دەرزیەکانی تر قەدەغەیە بەکاربێت، بۆ بریندارکردن لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ، زۆر جار دەبینین دەرزی شریقە (ئەمپول) یان هەر جۆرە دەرزیەکی تر بەکاربێت بۆ بریندارکردن هەڵەیەو قەدەغەیە، جگە لە دەرزی شیکاری شەکرە، ئەگەرنا سەرنجی دەرزی و شریقە (ئەمپول) گشتی دورە لەبنەمای زانستی و پزیشکی و ناتەندروستن و نابێت بەکاربێن بۆ برینداردنی پێست لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ.

6. قەڵەمی کەڵەشاخ ئامێریکی پزیشکیە بەرهەمهاتوە بۆ بریندارکردن، بەڵام نابێ لەیەک جار زیاتر دەرزی سەر قەڵەمەکە بۆ بریندارکردنی شوێنکی تری جەستە بەکاربێت، بۆ هەر شوێنک سەری دەرزیەکە دەگۆڕێت، دوای کەتەواو بو دەبێت سەری دەرزیەکەی فڕێبدرێت و هەمو جار پاکژ و خاوێن بکرێتەوە بەماددە کیمیاوییە پاکەرەوەکان وەک دیتۆڵ و کحول دوای جوان بیشوات و پاکیبکاتەوە.

کرێکار قادر ڕوستایی، شارەزا لەبواری زانستی پزیشکی کەڵەشاخ دا وتی، "وەک ئەزمون و کارکردنی 14 ساڵی خۆم لەبواری زانستی پزیشکی کەڵەشاخدا، من موس(تیغ) لەهەمویان بە گونجاوتر دەزانم بەکاربێت بۆ بریندارکردن لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ گرتندا، چونکە موس بەو مەرجە ئەگەر هەم تەنکە و تیژە و کوالێتی بەرزبێت زۆر تەندروست و گونجاوە بەکاربێت".