دەرون كلیپی "من ئەڕۆم" بڵاودەكاتەوە

03:27 - 02/02/2023

2312جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كچە گۆرانیبێژ، دەرون یەكەمین بەرهەمی فەرمیی بەناوی "من ئەڕۆم" بڵاوكرده‌وه‌.

دەرون لە كەناڵی یوتیوب یەكەمین بەرهەمی بەناوی "من ئەڕۆم" بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "دوای ئەو هەمو ماوە زۆرە چاوەروانی لە کۆتاییدا یەکەم بەرهەمم بڵاو بۆیەوە، ستایلێکی تایبەت و جیاوازە و زۆر ورد کاری لەسەر کراوە و زۆر هونەریە".


ئەم بەرهەمەی دەرون لەلایەن سوهراب جول كاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، محەمەد شوعاعی تێكستی بۆ نوسیوە، لە دەرهێنانی میران جەلالە.

دەرون كاروان یەكێكە لە خانمە دەنگخۆشەكان، سەرەتا بە وتنەوەی گۆرانی هونەرمەندان دەستیپێكرد، لە ئێستادا كاردەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چەند بەرهەمێكی نوێی دیكە.