نەوید زەردی: بەرهەمێك بڵاودەكەمەوە كە دەیان ساڵ دوای خۆم بوترێتەوە

02:03 - 02/02/2023

1719جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نەوید زەردی كاتی بڵاوكردنەوەی بەرهەمی "من ئەڕۆم"ی ئاشكراكرد، كە بەهۆی دۆخی رۆژهەڵاتەوە كاتی بڵاوكردنەوەی دواخستبو.

نەوید زەردی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێك لە گۆرانی "من ئەڕۆم"ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "مانگی 4 لە دوبەی، من دەرۆمم دروست کرد، هەر ئەو کات زانیم دەبێتە یەکێک لە بەرهەمە ماندگارەکانی من، دەیان شەو لەگەڵ ئەو گۆرانیە دڵتەنگ بوم و دەمێک بو ئەمەویست پێشکەشی کەم بەڵام لەبەر راپەرین و شۆرشی ژینا لە رۆژهەڵات دەستمان راگرت".

وتیشی، "مانگی 4 لە دایکبو ئەو بەرهەمە، بۆیە هەر مانگی 4 بڵاویدەکەمەوە، دڵنیام دەبێتە بەشێکی گرنگ لە چوارچێوەی ئەو چالاکیە هونەریانەی کردومە و دەیان ساڵ دوای خۆشم دەوترێتەوە".

ئەمە لە كاتێكدایە ئەو گۆرانیبێژە بەهۆی دۆخی رۆژهەڵاتەوە تەواوی بەرهەمەكانی تایبەت كردبو بە ژینا و هاونیشتیمانیان لە رۆژهەڵات و هاوخەمی خۆی دەردەخست.