سینەمای گیرفان، کاتەکانی پەخشی بەرنامە و فیلمەکان لەدەست خۆتدایە

03:18 - 29/01/2023

1739جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

لەپاش دەوامی ئاسایی رۆژانە، کارمەندێکی بازاڕێکی گەورەی خواردەمەنی، بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە دوکانێکی فرۆشتنی کاسێتی فیلم، دەبێت لەسەرەدا بوەستێت تا ئەو ساتە دێت بتوانێت ئەو فیلمە دڵخوازەی دەست بکەوێت بۆ ئەمشەو، لەو کاتەدا (ئیریک زیگلەر) هەست بەگرفتاری ئەو خەڵکە دەکات لەکاتی کڕینی کاسێتێکی فیلمدا، فیلمەکان خواستی لەسەرە و بەشی پێویستی ئەو خەڵکە ناکات.

لەیەکێک لەفیلمە دۆکیۆمێنتەریەکانی نێت فلێکس دا ژیانی هەوادارانی فیلم باسکراوە، لە دەرهێنانی، شۆن کاوسن ، لەساڵی 2020 دا و لەم ساتەدا لەسەر شاشەی ئەمازۆن برایم نمایش دەکرێت، چیرۆکی فیلمەکە باس لەسەرکەوتنی ( Netflix ) دەکات، پێویستی ڕۆژانە هۆکاری داهێنانی نێت فلێکس بو.


لەکالیفۆرنیا نێت فلێکس لەدایک بو، لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، جیهانی فیلم و درامای داگیر کرد تا ئەم ساتەش ملیۆنان بینەر لەسەر شاشەی نێت فلێکس بینەری فیلمە جیهانیەکان و دراماکانن.

دەیان گرفت و کێشەی ئاڵۆزی ژیان لەکۆمەڵگاکاندا کراون بەدراما و فیلم، بەتایبەت لەوڵاتانی عەرەبی، لەڕێگەی چیرۆکەکانەوە دەچێتە ناو کۆمەڵگا جیاوازەکانەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆرێک بێزارن لەنیت فلێکس و پێشنیاری شاشەی بەدیل دەکەن بەڵام تا ئەم ساتە ( Netflix ) لەلوتکەدایە.


یەکێک لەنهێنیەکانی سەرکەوتنی (Netflix) چارەسەرکردنی سیناریۆیە، زۆرێک لەبینەران لەو ڕاستیە تێگەیشتون، هەندێک لەزنجیرەکان تێچوی کەم و داهاتێکی زۆر، بەئاسانی ناوبانگ و داهات پەیدا دەکات، نێت فلێکس ڕۆڵی سەرەکی هەیە لەم گۆڕانکاریەدا.

پێشکەوتنی تەکنیکی نمایشکردن:
هەمو بەرهەمێک سەرەتا پێکهاتەیەکە لەدەرهێنان و لەڕاگەیاندن، لەو ساتەدا بانگەشەی بۆ دەکرێت لەهەر کۆمەڵگایەکی جیهاندا، پێکهاتەی بەرهەمەکە پێکهاتوە لەڕەوشت و ژیانی خەڵک، لەئایدیا و تایبەتیەکانی کۆمەڵگا، ئەم بۆچونە ئەسەپێت بەسەر تەلەفزیۆن و کاسێت، دی ڤی دی، وێب سایتەکان و ماڵپەڕەکان، پاشان شاشەژمارەییەکانی نمایش کردنی فیلم و زنجیرەکان.

کاتێک فیلمێک لەناو کۆمەڵگایەکی دیاریکراودا بەرهەمدێت، تێکەڵکردنی بەکۆمەڵگایەکی دیکە بەربەستی زۆری بۆ دروست دەبێت، نێتفلێکس ئەم گرفتەی چارەسەر کردوە، لەڕێگەی ڕێنمایی فیلمەکە لەسەر فیلمەکان و ژانەر و زانیاری تەواو لەبەردەست بینەردایە، پاشان ڕاگرتنی فیلمەکە لەسەر شاشەی تی ڤی و تەواو کردنی لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت، گرێدانی مۆبایل بە تی ڤی یەکانەوە، پرۆگرام و پێشخستنی تەکنیک بەشێکی گەورەی کارەکانی نێت فلێکسە.

‏(Netflix) چەندین تاقیگەی هەیە لەپێناو پێشخستنی تەکنیک و پڕۆگرامەکان،  ئێستا زانیمان تەکنیکی پێشخستنی پرۆگرام بەشێکی گەورەی کاری (Netflix)ـە جگە لەبەرهەمهێنان لەبواری سینەما و دراما، لێرەدا پێویستە هەمو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕکابەری نێت فلێکس بکەن، لەدروست کردنی شاشەیەکی نوێی سینەمایی ژمارەیی، باش لەو حەقیقەتە تێبگەن پڕۆگرام پێش بەرهەمهێنانە.

پێشخستنی داهێنەرانە:
تۆڕی ( Netflix ) پێشەنگ بوە لەقۆناغەکانی پێشخستن و دەرهێنانی کاری سینەمایی و زنجیرەیی و تەلەفزیۆنی دا، لەکاتێکدا سیناریۆ و نوسینی کارەکان، پێویستی بەماندوبون و کەسانی لێهاتو هەیە، لەلایەکی دیکەشەوە نێت فلێکس سەرپەرشتی کارەکان دەکات بەباشترین شێواز بۆ کارەکانیان، چارەسەرکردن و تەواو کردنیکەم و کوڕیەکان بەشێکی گەورەیە لەناو نێت فلێکس دا.

هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی، تۆڕەکە تیمی هاوکاری دەنێریتە ئەو کۆمەڵگایەی بەرهەمەکە بەرهەمدێت هاوکاری هەمان تیم دەکات لەو کۆمەڵگا بەرهەم هێنان دەکەن، (Netflix) تەنها نمایش کردن نییە، بەڵکو سەرپەرشتیاری گشتی هەمو قۆناغەکانی بەرهەم هێنانە.

یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی نێت فلێکس ئەوەیە چارەسەری پچڕانی سیناریۆ دەکات لەگەڵ کۆمەڵگا، تیمەکان لەناو ئەو کۆمەڵگا بەرهەمهێنان دەکەن دەبێت تێکەڵ بن بەژیان و شێوازی ئەو کۆمەڵگا.

نمونەیەکی سادە زنجیرەی (Ethos) لەناو کۆمەڵگای تورکی و جیهاندا دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبو، لەدەرهێنانی بیرکۆن ئۆیا ، لەساڵی 2020 دا، زنجیرەکە تەنها لە (8) بەش پێکهاتوە و بەبودجەیەکی کەم، بەڵام بینەريکی زۆری هەبو لەزۆربەی وڵاتانی جیهان، زنجیرەکە توانی کێبڕکێی نێوان کەسایەتی (عەلمانی) و (متدین) پشانی جیهان بدات.

لەگەڵ سادەیی چیرۆکی زنجیرەکە بەڵام پرسیارگەلێکی گەورەی دروستکرد لەنێوان بینەران و گەلانی جیهاندا، ئەم دراما کاریگەری گەورەی هەبو لەسەر چیرۆکی ڕۆمانسی لەماوەی پەنجا ساڵی ڕابردودا، چیرۆکی ئەم زنجیرەیە جیاواز بو، کارگوزارێکی ماڵان و پزیشکێکی دەرونی، خەیاڵێکی درامی توانی درامای تورکی بەرەو ئاڕاستەیەکی دیکە ببات.

کەوابو کاتێک شاشەیەک ڕێزی ئەقڵی بینەر و کۆمەڵگا ناگرێت ناتوانێت بەردەوام بێت، چیرۆکی زنجیرە دەبێت هەڵقوڵاوی ژیانی خەڵک بێت، بەپێچەوانەوە ناتوانێت خۆڕاگربێت لەجیهانی ژمارەییدا.


کاتەکانی پەخشی گشتی و تایبەت:
نێت فلێکس شۆڕشێکی دروست کرد لەکاتەکانی نمایش، لەبەرنامە تەلەفزیۆنیەکاندا، بەرنامەکانی رۆژانەی تیڤیەکان دیاری کراو بو دەبو بینەر کات تەرخان بکات، تا بتوانێت سەیری پرۆگرامەکان بکات، ئێستا پرۆگرام و زنجیرەکان، فیلمەکان، کەی ویستت بەردەستە، لەگیرفانتدایە.

لەناوەڕاستی ئەم لافاوەی بەرهەمهێناندا، تۆڕی نێت فلێکس هەستاوە بەپێی جوگرافیا بەرهەمەکانی پەخش دەکات. لەکۆمەڵێک وڵاتی دیاری کراو فیلمە گشتیەکان بەردەستە و نمایش دەکرێت، بەڵگەی ئەم کارەی ئەو بنکە گەورەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکەیەتی، لەڕێگەی بینەرانەوە ئامارێک هەیە بۆ ئەوەی بزانن لەکوێ چی پەخش دەکەن.

هەروەها بەپێی تەمەن و حەز و ئارەزووەکان بەشێوەیەکی زیرەک فیلم و زنجیرەکان دێنە ناو ئەپی نێت فلێکسەکەتەوە ، 

لە ( Netflix ) ڕێگر نیە لەبەکار هێنانی ( VPN ) لەپێناو کۆنترۆڵ کردنی گرتەی نەشیاو ، لەسەرەوەی تۆڕەکە دەتوانیت بەشداری بکەیت ،
لێرەوە تێگەیشتین سینەمایەکی گەڕۆک ، تیڤیەکی گەڕۆک ، دەوڵەمەند بەپرۆگرام و بەرنامە و زنجیرەکان ئێستا لەگیرفانماندایە ...