خەندان لایف
بە پێی پێوەرە زانستییەكانی جوانی كە بۆ پیاوان دانراوە، رێگێ ژان پەیج زۆرترین پێوەرەكانی تێدابو و بە قۆزترین پیاوی جیهان هەڵبژێردرا.

دوای ئەوەی The golden ratio پێوەرەکانی جوانی بۆ روخساری پیاوانی دیاریكرد، ئەكتەری ناوداری بریتانی، رێگێ ژان پەیج-ی تەمەن 34 ساڵ رێژەی %93.65 بەدەستهێنا، بەمەش توانی نازناوی قۆزترین پیاوی جیهانی بەدەست بهێنێت.
جولیان دی سیلڤا، پسپۆری نەشتەرگەری جوانكاری بریتانی لەبارەی ئەو پێوەرانەوە وتی، "رێگێ چان پەیج قۆزترین پیاوی جیهانە بە پێی golden ratio، كە بڕیار لەسەر سەرنجڕاكێشی روخسارەكان دەدات لە سەردەمی یۆنانییە كۆنەكانەوە، رێگێ زۆرترین خاڵی تێدابو، شوێنی چاوەكانی و دوری نێوانیان وایكرد زۆرترین خاڵ بەدەستبهێنێت".

بەدوای رێگێ، كریس هێمسوۆرس پلەی دوەمی بەدەستهێنا و 93.53 خاڵی هەبو، دواتریس مایكڵ بی جۆردن، هاری ستایلز، جود بێلینگهام.
جولیان ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو خانمانیشدا، ئەكتەری ناودار، ئەمبێر هێرد بە كۆكردنەوەی 91.85 توانی بە جوانترین روخسار هەڵبژێردرێت.