کاریگەری زالوی پزیشکی و کەڵەشاخ بۆ نەمانی ئازار لە دەست و پەنجەكان

02:50 - 24/01/2023

1074جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - کرێکار قادر ڕوستایی

ئازاری دەست و مەچەك بە بۆنەی هەر نەخۆشییەك یان زەبر و برینداریەوە ڕودەدات لە ئێسقان، ماسولكە، دەمار، بۆری خۆێنەكان، بەستەر، جومگە، پێستی دەست، پەنجە و مەچەك و پێویستە وێنەی هەمو نەخۆشیەك هۆكارەكانی دەستنیشان بكرێت تا بە شێوازی زانستی و دروست چارەسەر بكرێت.

دیارترین هۆكارەكانی ئازار لە دەست و پەنجەكان

1. سەوەفانی جومگەكانی مەچەك و دەست، وێنەی هەمو جومگەكانی لەش جومگەكانی مەچەك و دەست و پەنجەكان كەمبونەوەی لینجی و داخورانی جومگەكان ڕودەدات.

2. نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەكان.

3. كۆنیشانەی كارپەڵ تەناڵ (Carpal tunnel syndrome)؛ لە ئەنجامی بونی فشار لە سەر یەكێك لە دەمارەكانی دەست.

4. نەخۆشی هەوكردنی دیكۆرڤیەن (De Quervain's Tenosynovitis)؛ بونی ئازار لە بنی پەنجە گەورەی دەست و مەچەك.

5.بریندار بون و زەبر بەركەوتن بە مەچەك و دەست و پەنجەكان؛ هەروەها بونی شكاوی و درز لە ئێسقانەكان، لەجێ چونی جومگەكانی دەست و پەنجەكان و مەچەك.

6. نەخۆشی شەكرە.

7. نەخۆشی بۆری خوێنەكان؛ وەك نەخۆشی ڕاینۆید.

8. نەخۆشی دێپوترین (Dupuytren's contracture)؛ لە ئەنجامی ڕەقبونی شانە ناوپۆشەكانی ژێر پێستی دەست.

9. ئازاری پەنجەی Stenosing tenosynovitis (trigger finger).

10. نەخۆشی دەردە شاهانە و دەردە شاهانەی درۆزنە.
11. زۆر بەكارهێنانی دەست و پەنجەكان؛ بۆ نمونە لە ئەنجامی زۆر بەكارهێنانی مۆبایڵ و لاپتۆپ.

12.سستی دەمارەكانی دەست بە هۆكاری جیاوازەوە.

13. نەرم بونەوەی ئێسقان و ئێسكە نەرمە.

14. كەمی هەندێ ڤیتامین و كانزاكان؛ وەك ڤیتامین دی، كالسیۆم، مەگنسیۆم.

15. هەندێك نەخۆشی پێست: وەك سەدەفی، ئێكزیما.

کەڵەشاخ و زالوی پزیشکی ڕۆڵێکی سەرەکیان هەیە، لەچالاککردنەوەی  دەماری مەچەک یان ناوچەی کاردا، زۆرجار بەتایبەتی خانمان توشی ئازار و سڕبونی سەرەپەنجەکانی دەست دەبن بەهۆی ئازار و سڕبون لەناوچەی مەچەک، وە تا دەگاتە ئەوەی پزیشک  نەشتەرگەری بۆ دابنێ و نەشتەرگەری بۆ بکات.

بۆ ئەوەی هەستکردن بە ئازار و سڕبون لەناوچەی مەچەک ببڕێتەوە و سیگناڵێک بداتەوە مێشک کە هەمو شتێک باش بێت، کەڵەشاخ و زالوی پزیشکی، خوێنهێنەرەکان و خوێنبەرەکان فراوان دەکات، بۆیە سوڕی خوێن چالاک دەکات و خوێن باشتر لە جاران لەخوێنهێنەرو خوێنبەرەکان گەیەنراوە و هاتوچۆ دەکات بەهاوسەنگی، ئەنجامدان و بەکارهێنانی کەڵەشاخ و زالوی پزیشکی، پرۆڤینی هۆرمۆنەکە بڵاودەکاتەوە، سڕبون ناهێڵێت و ئازارەکانی ناوچەی مەچەک هێوردەکاتەوە، لەدوای ئەنجامدان و بەکارهێنانی کەڵەشاخ و زالوی پزیشکی لەناوچەی مەچەک، بەگوێرەی تێپەربونی کات سڕبون نامینێ و ئازار کەم دەکاتەوە هەست بەئاسودەیی دەکات.


تێبێنی: پێش ئەنجامدانی کەڵەشاخ واباشە بەیەکێک لەو زەیتە سروشتیانە، ناوچەی مەچەک، بەزەیتی زەیتون، زەیتی زەنجەبیل، زەیتی، مێخەک، زەیتی گوێزی هیندی مەساجی لێ بکرێت بۆ ماوەی پێنج خولەک، دوایی تەعقیم بکرێت بەیۆد، ئینجا کەڵەشاخی خوێناوی بۆ بکرێت و خوێنی لێبکێشرێت بەکاسەی کەڵەشاخ گرتن، واباشە ئەو کەسە لە جەلسەی دوەم زالوی پزیشکی بەکاربێنێت، دو جەلسە لەسەر یەک لەدوای جارێک لەئەنجامدانی کەڵەشاخ نێوانی جەلسەکان بۆ کەڵەشاخ (20) ڕۆژ بێت، بۆ جەلسەی زالوی پزیشکی (15) جارێک بیکات، تا سێ جەلسەش بەکەڵەشاخ و زالوی پزیشکی چارەسەری دەبێت.