چیرۆکی ئەو کارگەی خەونەی جۆرج لۆکاس دروستی کرد

11:57 - 24/01/2023

932جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 


چەند مانگێک پێش ئێستا جیهانی ئەدەبی جیهانی جاريکی دیکە ئاشنابونەوە بە ڕۆمانێکی نوێی (دەیڤید کویب) بەناوی (Aurora) نوسەری هەردو کۆپی، (Jurassic Park)، هەروەها (Mission Impossible)، وە فریشتە و شەیتانەکان (Angels and Demons)، لەگەڵ دەرهێنەری بەناوبانگ ستیڤن سپیلبێرگ بوە هۆکاری شۆڕشێکی گەورە لەفیلمی خەیاڵی زانستیدا.

ئەم جارە چیرۆکی جیهانی گەندەڵ و وێران وێنا دەکات، بەهۆی باهۆزێکی هەتاویەوە هەسارەی زەوی کارەبا لەدەستدەدات بۆ هەتا هەتایە، دانیشتوانی زەوی هەوڵدەدەن خۆیان ڕزگار بکەن لەتاریکی.

فیلمی خەیاڵی زانستی جیهانێکی تەواو جیاوازی دروست کردوە بۆ هەوادارانی سینەما، چونکە کاریگەری دەنگی بینەر ڕادەکێشێت بۆ ناو فیلمەکانی سینەما و سیحر و کاریگەری شاشەی گەورە زیاتر دەکات، شاشەی دیزنی پڵەس پشتی بەستوە بەوجۆرە چیرۆکانەی زنجیرەیی و پێکهاتوە لەشەش بەشی درێژ، بەناونیشانی (Light & Magic).

هونەرمەندی ناوداری ئەمریکی پسپۆڕ لەبواری کاریگەریە بینراوەکان دینیس مۆرین دەڵێت؛ کاتێک یەکەم جار ڕاسپێردارم بەسیناریۆی جەنگی ئەستێرەکان پێموابو ئەو کارە ئەستەمە لەبەر نەبونی تەکنەلۆژیای پێویست بۆ بەرجەستەکردنی سیناریۆی ئەو جۆرە فیلمانە.

کاتێک بەشی تەکنەلۆژیای کاریگەریە وێنەییەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات بەتایبەت وێنەی جوڵاو و جیهانی دروستکراو لەڕێگەی (لوکاس فیلم)ـەوە، ئیدی لەو ساتەوە هەنگاوی گەورە نرا لەجیهانی فیلمی خەیاڵیدا ئەمە وایکرد مۆرین ببێت بەخاوەنی (9) ئۆسکار.

زنجیرەی بەڵگەنامەیی چاوپێکەتن ئەنجامدەدات لەگەڵ گەورە دەرهێنەرانی فیلمدا، لەوانە؛ جۆرج لۆکاس، ستیڤن سپیلبێرگ، جەیمس کامیرۆن، هەروەها بەشێک لەفیلمی (Star Wars)ی کۆن.

‏Industrial Light & Magic، زۆرێک لەفیلمە دڵخوازەکانی بینەرانی بەرهەم هێناوە لەوانە: Raiders of the Lost Ark، بەشەکانی دیکەی Jurassic Park، جەنگی ئەستێرەکان.

لەپشت کامێراوە چیرۆکی ترسناک دەبینین لەوانە باخچەی دەیناسۆرەکان و ژیانی هەسارەی زەوی، هەروەها کینگ کۆنگ و نوقم بونی کەشتی تایتانیک، ئەو چیرۆکانەی مێژوی دەرهێنانی سینەماییان گۆڕی.

ئەو چاوپێکەوتنانەی زنجیرەکە پشتی پێ بەستوە ، ئەو کامێرا و کەرەستانەی پشتەوەی دروستکردنی فیلمەکە هاوکات دەرهێنەران و هاوکارانی سینەما بەشێکی گەورە ئەبن لەسەروەت و سامانەی لەماوەی بیست ساڵی ڕابردو بەرهەم هاتوە.

ڕوناکی و جاودو:
نیوەی یەکەمی زنجیرەکە دەست ڕەنگینی و کارەکانی دەرهێنەر جۆرج لۆکاس دایپۆشیوە،
هەروەها کۆمپانیای Industrial Light & Magic چۆن، توانیویەتی ئەو بەرهەمانە دروست بکات، هەنگاوەکانی دروستکردنی فیلمی جەنگی ئەستێرەکان، هەروەها دەستپێکی کۆمپانیای سی جی ئای.

چەندین چیرۆکی سەرکەوتنی ئەو کەسانەی لەکاری گەورە ناترسن و باوەڕیان بەکاری پێکەوەی هەیە و ناترسن لەئەنجامدانی کارێ نوێ، لەسەرەتای دروستبونیەوە لەساڵی 1975 کۆمپانیاکە پێشەنگ بوە لەکارەکانیدا، سەرنجی هەوادارەکانی ڕاکێشاوە.
The Legends of Industrial Light & Magic - Interview | StarWars.com
لێرەوە زنجیرەکە ڕوبەڕوی پرسیارمان دەکاتەوە ئایا لەسەر ئاستی جیهان کام کۆمپانیای بەرهەمهێنان و کام تیم توانیویانە لەسەر ئاستی زانستی خەیاڵی پێشەنگ بن؟

جۆرج لۆکاس کەسایەتیەکی سەرکێشی هەبو لەبوارەکەی خۆیدا، لەبواری بەرهەمهێنانی فیلمی لەوجۆرە، ئۆپرای ئاسمانی خەیاڵی جەنگی ئەستێرەکان، دواتر بوە زنجیرەیەک لەجەنگی ئەستێرەکان، لەساڵەکانی 1979 بەدواوە ئەوکات هاوکار و پشتیوانی گەنجان بو، ئەو دڵنیابو لەوەی ئەفکار و داهێنانەکانی بەکەس نەگەیشتوە.

جوانترین و سەرنجڕاکێشترین دیمەنی زنجیرەکە ئەو هەمو ماندو بون و سەرکێشیەی ستاف و تیمی بەشداربو لەپێناو بەدیهێنانی تەکنەلۆژیایەک ئەوکات نەبو، بەشەکانی ئەم زنجیرە بەقوڵی دەچێتە ناو ئەو فەزایەی دروستکراوە لەپێناو بەدیهێنانی فیلمێکی خەیاڵی زانستی ناوازە و بێ وێنە.

زنجیرەی (ڕوناکی و جادو) چاوخشانێکە بەڕابردوی دروست بونی کۆمپانیاکانی کاریگەریە بینراوەکان کازۆرترین کاریگەریان هەبوە لەسەر بینەران، ئەو کاریگەریە جادوییەی بینەرانی ئاشقی سینەما کرد.