خەندان لایف
شاكیرا نوێترین گۆرانییدا دەڵێت، "ناگەڕێمەوە لای تۆ تەنانەت ئەگەر لێشم بپاڕێتەوە"، ئەمە بو بە ڕاستی و پیكێ داوای كردوە كە بگەڕێتەوە لای شاكیرا و لێی خۆشبێت، بەڵام شاكیرا رەتی كردوەتەوە.
پێگەی Univision، لە زاری كەسێكی نزیك لە شاكیراوە رایگەیاند، "پاش ئەوەی شاكیرا و پیكێ لە مانگی نیسانی ساڵی رابردو كۆتاییان بە پەیوەندییەكەیان هێنا، پیكێ چەند مانگێك دواتر پەشیمان بوەتەوە و داوای لە شاكیرا كردوە كە هەمو شتێك بگەڕێننەوە دۆخی ئاسایی، بەڵام شاكیرا رەتی كردوەتەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، "دوای ئەوەی نەیتوانی لێخۆشبونی شاكیرا بەدەستبهێنێت، بڕیاریدا ژیانێكی نوێ لەگەڵ كلارا چیا، خۆشەویستە نوێیەكەی دەستپێبكات.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەو دو خۆشەویستە پاش 12 ساڵ لە پەیوەندی و هەبونی دو منداڵ، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردو هەموانیان شۆككرد بە راگەیاندنی هەواڵی جیابونەوەیان.
پاش ئەوە شاکیرا سێ گۆرانی بڵاوكردەوە كە بە رونی هەستی خۆی بۆ پیكێ دەردەخات، نوێترین گۆرانی كە لە چەند هەفتەی رابردو بڵاویكردەوە تا ئەم ساتە ناوی نییە و جەماوەری ئەو خانمە گۆرانی بێژە ناویان ناوە (گۆرانی تۆڵە).
لەئەنجامی ئەو کلیپە تازەوە شاکیرا داهاتێکی باشی دەستکەوت، بەپێی ماڵپەڕی (marca)ی ئیسپانی گۆرانیەکەی شاکیرا 512 هەزار دۆلار داهاتی بوە لەیوتیوب، هەروەها 500 هەزار دۆلار داهاتی بوە لە ئەمازۆن، هەروەها 360 هەزار داهات لە سپۆتیفای، 1.2 ملیۆن دۆلار لەئەپڵ. ئەم ژمارانە بەپێی کات لەزیاد بوندایە.