ئەو چەند خوەی ژیانی هاوسەرگیریت دەشێوێنێت

04:16 - 22/01/2023

6183جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

چەند هەڵەیەكی ژیانی هاوسەرگیری هەیە كە ژیانت دەشێوێنێت و پێویستی بە چاككردنەوە هەیە لە حاڵەتێكدا ئەگەر چاكنەكرێت رەنگە ببێتە هۆی جیابونەوە و كۆتایی هێنان بە پەیوەندییەكەتان، هەربۆیە گرنگە زو دەستبەرداریان ببیت.

1. ئالودەبون
ئالودەبون بە هەر شتێكەوە ژیانت تێكدەدات، ئالودەبون بە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، یان جگەرەكێشان، یان بازاڕكردن و كاركردن، هاوشێوەی خیانەت كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكەتان هەیە.

2. گفتوگۆنەكردن
هەمو گفتوگۆیەك كۆتاییەكەی شەڕكردن نییە، گفتوگۆی نەرم دەكرێت ئەنجامی زۆر ئەرێنی لێبكەوێتەوە و لێكتێگەیشتن دروستبێت، پەیوەندییەكەتان زیاتر پتەو دەكات.

3. بینینی هاوسەرەكەت وەكو دوژمن
پێویستە بزانیت هاوسەرەكەت هاوبەشی ژیانتە نەك دوژمنت، هەربۆیە دوربكەوەرەوە لەوەی هەمو كارێكتان بۆ دژایەتیكردنی یەكتر بێت.

4. رێگەدان بەوەی كەسێك بێتە نێوانتانەوە
رێگە مەدە لە كاتی تێكچونی پەیوەندی تۆ و هاوسەرەكەت یان بونی هەر گرفتێك لە نێوان كەسێكی دیكە بێتە نێوانتانەوە، چونكە گرفتەكان قوڵتر دەكاتەوە.

5. بەسەربردنی كاتەكان بە شەڕكردن نەك بە چارەسەركردن
ئەگەر  لە هاوسەرەكەت بەدوای ئەو خاڵانە بگەڕێیت كە تۆ توڕە دەكات، ئەوا چەند خاڵێكی زۆر دەدۆزیتەوە و وادەكات رقت لێیبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەدوای ئەو خاڵانەدا بگەڕێی كە تۆ دڵخۆش دەكات پەیوەندیتان بەهێزدەبێت، ئەمەش وادەكات لە كاتی ناكۆكی بەدوای چارەسەر بگەڕێیت بۆ چاكبونەوەی پەیوەندییەكە.