فەهریە ئێڤجین و بوراك ئۆزجڤیت بۆ جاری دوەم بون بە دایك و باوك

10:00 - 19/01/2023

4358جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەردو ئەكتەری ناوداری تورك، بوراك ئۆزجڤیت و فەهریە ئێڤجین بۆ جاری دوەم بون بە دایك و باوك و دوەمین منداڵیان هاتە دنیاوە.

بە پێی میدیاكانی توركیا، فەهریە ئێڤجین لە نەخۆشخانەیەكی ئەمریكا لە ژێر چاودێری پزیشك دوەمین منداڵی بە تەندروستی هاتوەتە دنیاوە، لەگەڵ بوراك-ی هاوسەری ناوەی منداڵەكەیان ناوە "كەرەم".

ئەو دو هاوسەرە خاوەنی منداڵێكی دیكەن بەناوی "كاران"، كە لە ئێستادا تەمەنی سێ ساڵە.

فەهریە و بوراك لە ساڵی 2017 پاش چەند ساڵێك لە پەیوەندی خۆشەویستی ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا، لەدوای هاوسەرگیرییەكەیان فەهریە لە كاری هونەری دابڕاوە و خۆی تەرخانكردوە بۆ منداڵەكانی.