خەندان لایف پاش ئەوەی یای، كە بە كانیای وێست ناسراوە، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ كیم كارداشیان كۆتایی پێهێنا، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوشێوەكەی كارداشیان پێكهێنا. كانیای وێست و بیانكا سێنسۆری، بە دروستكردنی پەیوەندییەكی خۆشەویستی و پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، بونەتە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەوەی بیانكا بە تەواوی هاوشێوەی كیم كارداشیانە و بەردەوام بە دەركەوتنەكانی هەرا دەنێتەوە. بیانكا بەردەوام هاوشێوەی كیم كارداشیان ستایلی جلوبەرگی رێكدەخات و وەكو ئەو ماكیاژ دەكات، ئەمەش وایكردوە هێندەی دیكە لە یەكتربچن. لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی ئاشكرایان نەكردوە كە ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنابێت، بەڵام لە شوێنە گشتییەكان بە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەوە بینراون. ئەمە یەكەمینجار نییە كانیای پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هاوشێوەكانی كیم كارداشیان دروستدەكات، ساڵی رابردوش پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ چانی دروستكرد، كە بە هاوشێوەی كیم كارداشیان ناسراوە. ئەمە لە كاتێكدایە لە مانگی كانونی دوەمی 2021، كیم و كانیای وێستی هاوسەری بە فەرمی جیابونەتەوە، هەردوكیان پەیوەندی خۆشەویستی نوێیان دروستكرد.