قژی راستەقینەی كیم كارداشیان هەموان شۆك دەكات

02:27 - 11/01/2023

6825جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە بازرگان و مۆدێلی ئەمریكی، كیم كارداشیان كە هەمیشە بە دەركەوتنەكانی سەرنجی هەموان بۆلای خۆی رادەكێشێت، بەڵام ئەمجارە بە پێچەوانەوە، قژی راستەقینەی هەموان شۆك دەكات.

ڤیدیۆیەكی كیم كارداشیان لە پێگەی تیكتۆكی كچەكەی بڵاوكرایەوە، كە هەموانی توشی شۆك كرد، كە قژی راستەقینەی زۆر جیاوازتر بو لەو قژەی كە بەردەوام پێوەی دەردەكەوێت، قژی تەنك و ماندو دیاربو.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەو خانمە هەر جارێك لەبەردەمی كامێرای میدیاكان دەردەكەوێت، بەردەوام قژێكی پڕ و بریقەدار و درێژی هەیە، بڵاوبونەوەی ئەم ڤیدیۆیەی ئەوەی دەرخست كە ئەو قژە سەرنجراكێشەی لە دەرەوە پێوەی دەردەكەوێت دەستكردە و قژی راستەقینەی خۆی نییە.

ئەم ڤیدیۆی كیم كارداشیان كاردنەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە و بۆی نوسراوە، "هەر لەبەر ئەمەیە نابێت باوەڕ ئەو دیمەنانە بكەیت كە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەبێتەوە"، خانمێكی دیكەش بۆی نوسیوە، "ئێستا فێربوم كە خۆمم خۆشبوێت و ئیرەیی بە جوانییەكانی ئەوان نەبەم".