خەندان لایف
رۆژنامەی ماركا، راپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا چەند یاسایەكی تێدایە بۆ جۆرجینا، كە پێویستە ئەگەر لە سعودیە بمێنێتەوە لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، جێیبەجێی بكات هاوشێوەی ئەو كەسانەی كە سەردانی سعودیە دەكەن و پێویستە ئەو یاسایانە جێبەجێ بكەن.
1. عابا لە شوێنە گشتییەكانن بپۆشێت.
2. جلوبەرگەكانی لەگەڵ سەلیقەی شوێنە گشتییەكان بگونجێت، بە واتایەكی دیكە جلی كورت و تەسك نەپۆشێت.
3. هاوردەكردن و خواردنی بەرهەمەكانی بەراز و خواردنەوەی ماددەی كحولی قەدەغەیە.
4. خواردن و خواردنەوە و جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكان لە ماوەی مانگی رەمەزاندا رێگەپێدراو نییە.
5. وە لەبارەی گەشتكردنیشەوە، بەهۆی ئەوە مسوڵمان نییە، ناتوانێت سەردانی شوێنە پیرۆزەكان بكات، وەكو مەككە و مەدینە، بەڵام سەردانكردنی شوێنەكانی دیكە ئاساییە.