شازادە هاری: پێموایە دایكم زیندوە و مردنەكەی ساختە كراوە

12:24 - 10/01/2023

6281جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

شازادە هاری، ئەندامی پێشوی خێزانی شاهانەی بریتانیا لەبارەی مردنەكەی شازادە دایانا-ی دایكی دەڵێت، "بۆ چەندین ساڵە من و ویلیامی برام پێمانوابوە كە دایكم نەمردوە و رۆژێك دەگەڕێتەوە".

شازادە هاری لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ئاندەرسن كوپەر، لە پرۆگرامی "60 خولەك"ی CBS، لەبارەی شازادە دایانا وتی، "بۆ چەندین ساڵ بڕوام بەوە هەبو كە مردنەكەی دایكم ساختەیە و رۆژێك دەگەڕێتەوە، تەنها بڕیاریداوە بۆ ماوەیەك دیارنەمێنێت".

"رەنگە ئەمە هەموی بەشێك بێت لە پلانەكان، من هیوایەكی زۆرم هەبو، تەنانەت شازادە ویلیامی براشم هەمان بیركردنەوەی هەبو"، هاری وتی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، "بەهۆی نەبونی هیچ رونكردنەوەیەك لەسەر دوا ساتەكانی ژیانی دایكم، بیرمان لەوەكردەوە دوبارە لێكۆڵینەوە بكەین، زۆر بۆشایی لە كەیسەكەدا هەبو". كاتێك پێشكەشكارەكە لێی پرسی، "دەتەوێت دوبارە لێكۆڵینەوە دەستپێبكرێتەوە؟"، هاری پێیوت، "پێموانییە زۆر بگۆڕێت".


لە كۆتاییدا باسیلەوەشكرد، ئەو بەڵگەی دەوێت كە بیسەلمێنن شازادە دایانا لەناو ئەو ئۆتۆمبێلە بوە كە توشی روداوی هاتوچۆ بوە لە 31ی ئابی 1997، یان بەڵگەیەك كە بیسەلمێنێت "ئەو بریندار بوە".