خەندان لایف
خانمە گۆرانیبێژ، ژینێ ئەتروشی لەگەڵ یادی لەدایكبونی، ئاهەنگی بۆ رۆژی جیابونەوەی سازكرد.
ژینێ ئەتروشی، لە یادی 25 ساڵەی لەدایكبونی، ڤیدیۆی خۆی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی، "لە كۆتاییدا دوای 2 ساڵ بە یاسایی جیابومەوە، ئاهەنگی یادی لەدایكبون و جیابونەوەم دەكەم".
هاوكات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە ئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی هونەری و رایگەیاند، لە داهاتویەكی نزیكدا بەرهەمەكەی پێشكەش دەكات و هیچ زانیارییەكی دەربارەی بڵاونەكردەوە.
ژینێ ئەتروشی لەدایكبوی ساڵی 1998ـە و خەڵکی دهۆکە، بەڵام لە نەرویج گەورەبوە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردوە و چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکی هەیە، خاوەنی كچێكە.