په‌رواز حسێن چی له‌باره‌ی جیابونه‌وه‌ی دەڵێت لەگەڵ گۆران ساڵح؟

09:13 - 05/12/2022

43600جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە ماوەی چەند رابردو دەنگۆی جیابونەوەی هەردو گۆرانیبێژ، پەرواز حسێن و گۆران ساڵح لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوەوە، تا ئێستا هیچ یەكێكیان راستی بابەتەكەیان ئاشكرا نەكردوە.

پەرواز حسێن لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لەبارەی جیابونەوەی لە گۆران ساڵح دەڵێت، "ئەو پرسیارانەی كە لێم دەكرێت و دەڵێن، منداڵەكانت لە كوێن و بۆچی هاوسەرەكەت لەگەڵ نییە و پێكەوە دەرناكەون، بە گشتی پرسیارەكانتان بەم شێوەیەیە، بەڵام هیچ وەڵامێكی رون لە منەوە وەرناگرن".

ئەمە لە كاتێكدایە ئەو دو گۆرانیبێژە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام یەكتریان سڕیوەتەوە، ئامادەنین هیچ رونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە بدەن.

گۆران ساڵح و پەرواز حسێن ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکەن و خاوەنی چەندین بەرهەمن، لە ساڵی 2010 هاوسەرگیریان كرد و خاوەنی دو کچن.