خەندان لایف
هەردو ئەكتەری ناسراوی هۆلیود، تۆم هۆڵاند و زیندایا ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕییەوە.
تۆم هۆڵاند و زیندایا، كە ماوەی ساڵێكە پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە، بە نهێنی ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕییەوە و لە داهاتویەكی نزیكدا ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن.
لەگەڵ ئەوەی ئەو دو ئەكتەرە بە شێوەیەكی فەرمی ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەكردەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لە هەردوكیان ئاشكرایكرد كە بەم زوانە دەچنە ناو قەفەزەی زێڕینەوە.
زیندایا و تۆم هۆڵاند لە ساڵی 2016 بەهۆی فیلمی سپایدەرمان یەكتریان ناسی، دواتر دەنگۆی پەیوەندیی خۆشەویستیان بڵاوبوەوە، تا ساڵی رابردو بە فەرمی ئاشكرایانكرد كە لە پەیوەندی خۆشەویستیدان.