ئەو نیشانانەی پێتدەڵێت لە گەنجیدا پیر دەبیت

02:43 - 30/11/2022

3552جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زۆركات گوێبیستی ئەوە بوین كە دەوترێت، "پیری بە تەمەن نییە"، ئەمە بەشێكی راستە، هەمو كاتێك ژمارەی ساڵەكان نییە كە تەمەن بۆ مرۆڤ دیاری دەكات، بەڵكو شێوازی ژیان و ئەو ئەزمونانەیە كە لە ژیان دەیانبینیت.

چەند نیشانەیەك پێتدەڵێت كە لە گەنجیدا پیر دەبیت.

1. لە خوار تەمەنی 30 ساڵی هاوسەرگیری دەكەیت
رەنگە هەموان ئەمەیان پێ خۆش نەبێت، بەڵام ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان كردوە تەمەنیان زیاتر پێوە دیارە بە بەراورد بە هاوتەمەنەكانیان كە هاوسەرگیریان نەكردبێت.

2. فشاری زۆرت لەسەر خۆت دروستكردوە
ئەو كەسانەی پەسانێكی زۆر لەسەر خۆیان دروستدەكەن، بەوەی كە زۆرینەی كاتەكانیان بۆ كاركردن تەرخان دەكەن و كەمترین كات بۆ كاتبەسەربردن و خۆشی خۆیان دادەنێن، هۆكارە بۆئەوەی زو پیربن.

3. جگەرەدەكێشیت
جگەرەكێشان رۆڵێكی كاریگەر و خێرای هەیە لەسەر دروستبونی چرچی لەسەر پێست و پیربون.

4. كەمترین كات تێكەڵی خەڵك دەبیت
ئەو كەسانەی كاتەكانیان بە تەنها بەسەر دەبەن، زوتر پیردەبن لەڕوی روخسارەوە بە بەراورد بەو كەسانەی بەردەوام تێكه‌ڵی خەڵك دەبن و كۆمه‌ڵایەتیین.

5. سەركەوتن بەسەر قادرمە وەكو سەركەوتنە بەسەر شاخ
ئەو كەسانەی هیچ جوڵەیەكی جەستەییان نییە زو ماندو دەبن، سەركەوتن بەسەر قادرمە لای ئەوان هێندەی سەركەوتن بەسەر چیایەك ماندویان دەكات، پێویستە بە زویی ئەمە لە خۆتدا بگۆڕیت.

6. زۆر خەم دەخۆیت
زۆر خەمخواردن و بیركردنەوە لەروداوە ناخۆشەكان كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێست هەیە، ئەگەر لەو كەسانەیت كە زۆر خەم دەخۆیت، كەواتە زو پیر دەبیت.