خەندان لایف
كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان بەهۆی ناوبانگیانەوە هەوادارێكی زۆریان هەیە و بەردەوام چاودێری ژیانیان دەكرێت و هەوادارەكانیان بایەخ بە ژیانی تایبەتییان دەدەن، وە زۆركات توشی شۆك دەبن بەو گرفتانەی كە لە ژیانی تایبەتییان رودەدات.
بەشێك لە ئەستێرەكان، جیاواز لەو ئەستێرانەی كە خیانەتیان لێكراوە، خۆیان خیانەتیان كردوە و هەر ئەمەش هۆكاربوە بۆئەوەی بەشێكیان جیاببنەوە.
1. توبا بیوكستون
پاش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەنوەر چێلاك كرد، بون بە خاوەنی دو منداڵی دوانە، دواتر توبا پەیوەندی لەگەڵ بازرگانێك دروستكرد، هەر ئەمەش وایكرد جیاببنەوە.
2. جەیدا پینكێت
چیرۆكی جەیدا یەكێكە لە بەناوبانگترین چیرۆكەكانی هۆلیود كە خیانەتی لە ویڵ سمیس كرد و لەبەردەمی هاوسەرەكەی دانی بەوەدا نا، بەڵام جیانەبونەوە.
3. كریس جێنەر
دایكی كیم كارداشیان و كۆرتنی و كلۆی، دانی بەوەدا كە خیانەتی لە باوكی كچەكانی كردوە، ئەمەش وایكردوە دواتر كۆتایی بە پەیوەندییەكەی بێت لەگەڵ هاوسەرەكەی.