فیلمی "سمایڵ" لەوە سەركەوتوتر بو كە پێشبینی دەكرا

12:09 - 24/11/2022

1662جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

فیلمی ترسناكی "Smile"، لە ماوەی كەمتر لە 2 مانگ توانی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار لە بۆكس ئۆفیس كۆبكاتەوە و لەوە سەركەوتوتر بێت كە پێشبینی دەكرا.

فیلمی "Smile"، كە لە 30ی سێپتەمبەر نمایشكرا، سەركەوتنێكی زۆری بەدەستهێنا لە ئەمریكا و جیهاندا، لە بۆكس ئۆفیسی ئەمریكی 104 ملیۆن دۆلاری كۆكردەوە و لە بۆكس ئۆفیسی جیهانیش 109 ملیۆن دۆلار، بەردەوام بینەرەكانیشی رو لە زیادبونە.

ئەمە لە كاتێكدایە بودجەی تەرخانكراو بۆ ئەو فیلمە تەنها 17 ملیۆن دۆلاربو، كۆكردنەوەی ئەم داهاتە واتای ئەوەیە سەركەوتنێكی باشی لە جیهاندا بەدەستهێناوە.

چیرۆكی فیلمەكە لە دەوری پزیشکێک بە ناوی ڕۆز کۆتەر دەسوڕێتەوە، دوای ئەوەی ڕوداوێکی سەیر و بە ئازاری نەخۆشێکی دەبینێت، دەستدەکات بە ڕوبەڕوبونەوەی ڕوداوە ترسناکەکان کە ناتوانێت ڕونی بکاتەوە، هەروەها ڕۆز دەبێت ڕوبەڕوی ڕابردوی خۆی ببێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بژی و ڕزگاری بێت لە واقیعە ترسناک و نوێیەکەی.

ئەم فیلمە لەلایەن پاركەر فین نوسراوە و كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، سۆسی باكۆن، كاتیلین ستەیسی، كایل گالنەر، رۆب مۆرگن و چەندین ئەكتەری دیكە رۆڵی تێدا دەبینن.