شێوازی دروستكردنی لاتێی ئیسپانی

02:27 - 23/11/2022

2713جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەكان:
1/4ی كوپێك ئاوی كوڵاو
نیو كوپ سەهۆڵی ورد
1/4ی كوپێك ئێسپرێسۆی ئامادەكراو
نیو كوپ شیری كەم چەوی
نیو كەوچكی بچوك دارچینی هاڕاو
دو كەوچك شیری خەست
كرێم

شێوازی ئامادەكردنی:
- لە قاپێكی قوڵ شیر، ئاوە گەرمەكە، شیرە خەستەكە و ئێسپرێسۆكەی تێبكە.
- بە خەڵاتە تێكەڵیان بكە بۆ ماوەی 3 خولەك.
- سەهۆڵەكان بكەرە ناو كوپی پێشكەش كردن، پاشان تێكەڵەی قاوەكە بكە بەسەریدا.
- كرێمەكە بكە بەسەریدا لەگەڵ هەندێك دارچینی و پێشكەشی بكە.