بۆ دایكان.. چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێی كچەكەت

12:06 - 23/11/2022

2003جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

گرنگترین بابەت كە پێویستە دایكان و باوكان لەناو خێزاندا بایەخی پێبدەن، ئەوەیە كە هاوڕێیەتی لە نێوان خۆیان و منداڵەكانیان دروستبكەن، لەگەڵ ئەوەی ئەمە كارێكی سەخت نییە، هاوكات سودی زۆرە و منداڵەكەت لە زۆرینەی قۆناغەكانی ژیانی دەپارێزیت و یارمەتیدەریدەبیت.

دایكان دەتوانن بە چەند هەنگاوێك ببن بە باشترین هاوڕێی كچەكانیان.

1. متمانەی لا دروستبكە، بۆئەوەی كاتێك روبەڕوی گرفتێك دەبێتەوە لاتی باس بكات، نهێنییەكانی لای كەسانی دیكە مەدركێنە.

2. لێی تێبگە، دوربكەوەرەوە لەوەی بەردەوام لۆمەی بكەیت، كاتێك هەڵەیەكیش دەكات، رێگەی راستی نیشان بدە و هەڵەكەی بۆ راست بكەرەوە.

3. خۆشەویستی خۆتی نیشان بدە، هەر خۆشەویستییە پەیوەندییەكان بە بەهێزی دەهێڵێتەوە.

4. بە زیرەكانە مامەڵە بكە، ئەو رێگەیەی تۆ لە ژیانت گرتوتەتەبەر مەرج نییە كچەكەت بە هەمان رێگەدا بڕوات، تێبگە لەوەی دۆخەكان و شێوازی ژیانی جیاوازە.

5. گوێگرێكی باشبە بۆی، كچان هەمیشە حەز دەكەن كەسێك هەبێت گوێیان بۆ بگرێت، تۆ ئەو گوێگرە باشە بە.

6. دوربكەوەرەوە لەوەی زبر مامەڵەی لەگەڵ بكەیت، چونكە ئەو ترسەی لا دروستدەكەیت كە نهێنییەكانی خۆیت بۆ باس بكات، وە متمانەی بە خۆی نامێنێت.