خەندان لایف
لە ئێستادا كە یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ دەستی پێكردوە، بەهۆی ئەوەی كە پياوان زۆر حەزی پێدەكەن و تەماشای یارییەكان دەكەن، خانمان بێزار دەبن و زۆركات گرفت لەنێوانیان دروستدەبێت.
ئەو خانمانەی هاوسەرگیریان كردوە و هاوسەرەكانیان تەماشای یاری مۆندیال دەكەن، دەتوانن بەم شێوەیە كێشە لە ماڵەكانیان دوربخەنەوە.
1. هەوڵبدە لێی تێبگە، ئەو یارییە رەنگە لای تۆ مانایەكی زۆری نەبێت، بەڵام بۆ ئەو چێژبەخشە و ئارەزوی لێیەتی، هەربۆیە هەوڵبدە خۆشییەكەی لەگەڵ بەش بكەیت.
2. دەتوانیت سوكە ژەمی خۆش ئامادە بكەیت و لە كاتی تەماشاكردنی یارییەكە پێكەوە بیخۆن.
3. سەرەنجی لەسەر یارییەكە لامەدە، ئەگەر بابەتێك هەبو و ویستت گفتوگۆی لەسەر بكەن، هەوڵبدە بیكەرە پێش یارییەكە یان دواتری.
4. رێگەی بدە جار جارە هاوڕێكانی بهێنێتەوە و تەماشای یارییەكە بكەن پێكەوە، بەو شێوەیە زیاتر چێژی لێدەبینێت.
5. بە هۆكاری تەماشاكردنی یارییەكە گرفتی لەگەڵ دروستمەكە، چونكە ماوەیەكی كاتییە و یارییەكە لە ماوەی چەند هەفتەیەك كۆتایی دێت.