شێوازی دروستكردنی گەنمەشامی كەرامێل بۆ كاتی یارییەكانی جامی جیهانی

02:43 - 20/11/2022

4177جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كاتێك لە ماڵەوە تەماشای یارییەكانی جامی جیهانی فیفا دەكەیت، بۆئەوەی كاتەكەت بە خۆشی لێبڕوات، بەم شێوازە گەنمەشامی ئامادە بكە و چێژ لە یارییەكە ببینە.

گەنمەشامی بە كەرامێل:

پێداویستییەكان:
كوپێك گەنمەشامی
چوار كەوچك زەیت
چوار كەوچك كەرە
كوپ و نیوێك شەكر
نیو كوپ ئاو
دو كەوچك ڤانێلا
یەك كەوچك خوێ
كەوچكێكی بچوك سۆدەی نان

دروستكردنی:
- لە تاوەیەكدا زەیتەكەی تێبكە و گەرمی بكە، گەنمەشامییەكەی تێبكە و بۆ ماوەی دو خولەك لەسەر ئاگرێكی بەهێز دایبنێ، پاشان سەری بنێرەوە و ئاگرەكە كز بكە، بۆ ماوەی 5 خولەك جێی بهێڵە تا گەنمە شامییەكە دەبرژێت.
- لە مەنجەڵێكی دیكەدا شەكرەكە بكەرە سەر ئاگرێك بۆ ماوەی سێ خولەك، تا ئەو كاتەی رەنگەكەی دەگۆڕێت، پاشان ئاوەكە بكەرە ناو شەكرەكە و بە بەردەوامی تێكی بدە، رێگەی بدە بكوڵێت بۆ 5 خولەك.
- كەرەكە بكەرە ناو ئاو و شەكرەكەوە، بە باشی تێكی بدە تا بڵق دەكات.
- ڤانێلا، خوێ و سۆدەی نانەكە بكەرە ناو تێكەڵەی شەكرەكە، بە باشی تێكەڵیان بكە.
- ئەو تێكەڵەی كەرامێڵەی بۆت دەرچو، بیكە بەسەر گەنمەشامییەكە، دواتر پێشكەشی بكە، دەشتوانیت چەند خولەكێكی كەم بیكەیتە ناو فڕنەوە.