خەندان لایف
بەهۆی ئەوەی زەیت لە كاتی خواردن ئامادەكردن زۆر بەكارێت، چێشتخانە بە زویی چەور دەبێت و بە دەرگا و دیوار و كەوانتەوە دەلكێت و ئاسان لێنابێتەوە، بەتایبەتی لەو كەلوپەلانەی لە دار دروستكراون.
بە چەند رێگەیەكی ئاسان دەتوانیت ئەو چەوریە لێبكەیتەوە.
- سركەی سێو بەكاربهێنە، رۆڵێكی كاریگەری هەیە بۆ خاوێنبونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەكتریای زیانبەخش لەناودەبات.
- بۆئەوەی ئەم پێكهاتەیە بەكاربهێنیت، نیو كوپ سركەی سێو تێكەڵی 500 ملیگرام ئاوی شلەتێن بكە.
- بە باشی تێكەڵیان بكە، پاشان پارچە قوماشێكی خاوێن بە پێكهاتەكە تەڕ بكە و شوێنی مەبەست خاوێن بكەرەوە.
- ئەگەر هەستت كرد هێشتا خاوێن نابێتەوە و چەورییەكە زۆرە، كەوچكێك ماددەی پاككەرەوەی قاپشتنی تێكەڵ بكە، پاشان خاوێنی بكەرەوە.