چۆپی فەتاح گۆرانییەكی ئەدێڵ دەڵێتەوە

10:11 - 16/11/2022

8986جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ، چۆپی فەتاح گۆرانییەكی هونەرمەندی بریتانی، ئەدێڵ دەڵێتەوە بەناوی "Set Fire To The Rain".

چۆپی فەتاح لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمی "Set Fire To The Rain"ی بڵاوكردەوە، كە گۆرانییەكی ئەدێڵە و لە ساڵی 2011 وتویەتی، ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد و 725 ملیۆن بینەری هەبو.

بۆ یەكەمینجار چۆپی فەتاح گۆرانییەكی ئەدێل بڵێتەوە، پێشتر گۆرانییەكی دیكەی بەناوی "You" بڵاوكردەوە، كە بە هەردو زمانی كوردی و ئینگلیزی وتبوی.

چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکوک لە دایکبوە، لە تەمەنی سێ ساڵی دا بوە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتوە، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دوەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی "لیڤیا".