توێژینەوەیەك؛ یاری ڤیدیۆیی سودی بۆ منداڵان هەیە

01:57 - 14/11/2022

2641جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - محمد بێباک، بوشرا ئاراس

هەندێک خێزان لەوە دەترسن کە  یاری ڤیدیۆیی  زیان بە تەندروستی منداڵەکانیان بگەیەنێت،  بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن پەیمانگای تەندروستی جیهانییەوە سپۆنسەر کراوە ئەوەی دەرخستوە کە یاری ڤیدیۆیی ئەگەری هەیە لەلایەنی فێربون و کۆنتڕۆڵی هەستەکانەوە یارمەتیدەربێت. 

بە پێی توێژینەوەیەک كە لە ڕۆژنامەی جاما بڵاوكراوەتەوە، دەرکەوتوە یاری ڤیدیۆیی دەکرێت وات لێبکات زیاتر هەست بە دڵخۆشی بکەیت. لەم توێژینەوەیەدا گەورەترین گروپی منداڵان بەشدارە، ئەوەی بۆ دەرکەوت کە ئەو منداڵانەی کە ڕۆژانە سێ كاتژمێر یان زیاتر یاری ڤیدیۆییان کردوە. باشتربوون لە ئەنجامدانی ئەو چالاکیانەی کە پەیوەندیدار بون بەلایەنی میمۆری و کۆنتڕۆڵی هەستەکانەوە لەچاو ئەو منداڵانەی کە هیچ یاریەکی ڤیدیۆییان ئەنجام نەدابو.

هەروەها  گەیمەرەکان ئاستیان بەرزتربو لە چالاکیە عەقڵییەکان کە پەیوەندیدار بو لەگەڵ سەرنجدان و یادەوەریدا، بەڵام لەڕاستیدا توێژەران تێبینی ئەوە دەکەن کە بەڵگەیان نەبوە بۆ ئەو پەیوەندییە ئاساییە ڕاستەوخۆیەی کە لەنێوان یاری ڤیدیۆیی و پێشکەوتنە مەعریفیدا هەیە. 

توێژینەوەکە بە نزیکەیی لە داتای 2 هەزار منداڵی 9 ساڵ و 10 ساڵان پێکدێت لە توێژینەوەی گەشەی رۆشنبیری مێشکی هەرزەکار ABCD ، کە  لە 12 هەزار منداڵدا خۆی دەبینێتەوە لە گەورەترین توێژینیەوەی وڵاتدا بۆ گەشەی مێشک و تەندروستی منداڵان ئەنجامدراوە. 

توێژینەوەکە منداڵانی بەسەر دو گروپدا دابەشکردوە، ئەوانەی کە ڕۆژانە زیاتر لە سێ كاتژمێر یاری مۆبایلیان ئەنجامداوە لەگەڵ ئەوانەی کە هیچیان ئەنجامنەداوە. هەر گروپێک دوو تاقیکردنەوەیان پێ ئەنجامدراوە کە لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکان و بیرەوەری کورتخایەن لەکاتی وێنەگرتنی مێشکدا خەمڵێندراوە. 


توێژینەوەکە جیاوازی نەکرد لە نێوان جۆرەکانی یاری ڤیدیۆیی کە پەخش دەکرێن، بەڵام چارانی تێبینی ئەوەی کرد کە زۆرینەی منداڵان حەزیان لە تەقەکەر و کرداری خێرایە لەجیاتی یاری لۆجیکی وەک مەتەڵ.

چارانی، نوسەری توێژینەوەكە وتی، لەوانەیە یەکێک لە ڕێگەچارەکان ئەوەبێت کە دایکان و باوکان ڕەچاوی هەڵبژاردن بکەن لەنێوان یاری ڤیدیۆیی و تەلەفزیۆندا، “یاری ڤیدیۆیی دەکرێت لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن باشتربێت”. 

دکتۆر جێنی ڕادێسکی، بەڕێوبەری پەرەسەندنی هەڵسوکەوتی منداڵان لەسکوڵی پزیشکی زانکۆی میشیگیان، بە ئیمەیڵێک بە CNNی ڕاگەیاند، “دایک و باوکان و تازەپێگەشتوان کە ئەم ئەنجامانە دەبینن پێویستە بزانن کە زۆربەی توێژینەوەکان پێشنیاردەکەن کە هەندێک سەیرکردنی یاری ڤیدیۆیی  (1 بۆ 2 كاتژمێری ڕۆژانە لە هەفتەیەکدا) بە باشتربونی لایەنی تەندروستی منداڵانەوە بەستراوەتەوە”.