ئەم كارانە بكە بە ئامانجی ژیانت ئەگەر ژیانێكی باشترت دەوێت

11:34 - 14/11/2022

2648جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێویستە هەمو كەسێك لە ژیانیدا ئامانجێك یان زیاتری هەبێت هەوڵی بۆ بدات، مەرج نییە ئامانجەكانت لەگەڵ كەسێكی دیكەدا وەكو یەك بێت، دەتوانیت پلانی تایبەت بە خۆتت هەبێت، بەڵام چەند ئامانجێك هەیە گشتییە و لە داهاتودا پەشیمان نابیتەوە لە هەوڵدان بۆیان.

1. لەروی پیشەییەوە خۆت بەرەو پێش بەرە، زیاتر پەرە بە بەهرە و تواناكانت بدە، بەردەوام خۆت فێری پیشەی نوێ بكە.

2. داهاتت زیاتر بكە، مانگانە پارەیەكی زیاتر پاشەكەوت بكە، چونكە پێویستییەكانت بەردەوام زیاتر و زیاتر دەبێت.

3. تەندروستیت باشتر بكە، شێوازی ژیانت بگۆڕە، زیاتر میوە و سەوزە بخۆ، وەرزش كردن بكە بە بەشێك لە چالاكییەكانی رۆژانەت.

4. خۆشەویستی خۆت بۆ بەرامبەرەكەت نیشان بدە، هیچ كاتێك هەستەكانت مەشارەوە، لەبیرتبێت، خۆشەویستی ئەو كاتە دەستپێدەكات كە نیشانی دەدەیت، ئەوكاتە بەردەوام دەبێت كە ناوەستیت لە نیشاندانی.

5. پەیوەندی خێزانیت بە بەهێزی بهێڵەرەوە، هەمو هەفتەیەك سەردانیان بكە و پەیوەندییان پێوەبكە، زو زو كات دابنێ بۆئەوەی گەشتیان لەگەڵ ئەنجامبدەیت.

6. زانیارییەكانت زیاتر بكە، رۆژانە تەنها 30 خولەك بۆ خوێندنەوەی كتێب تەرخان بكە، دەتوانیت لەماوەی 15 رۆژ كتێبێك بخوێنیتەوە، لە كۆی ساڵەكە 24 كتێب دەخوێنیتەوە.