خەندان لایف- پروشە جەمال، محمد بێباك
زانست دەڵێت سەیرکردنی ڕەنگەکان دەتوانێت ئارامت بکاتەوە. ڕاستە، ڕەنگەکان کاریگەرییەکی زۆر گەورەیان لەسەر ئێمە هەیە، لە ڕوی دەرونی، سۆزداری و تەنانەت جەستەییەوە. بۆ نمونە، سێبەری سور زیاتر فشارەکانت بهرز دهكاتهوه، ئەمەش زیاتر توشی نیگەرانیت دەکات، لەکاتێکدا سێبەری سوکتر ئارامت دهكاتهوه.
ئەگەر هەست بە سترێسێکی زۆر دەکەیت، دهتوانیت ڕەنگ وەک ئامرازێکی بەڕێوەبردنی فشار بەکاربهێنیت. بەو بیرۆکەیە، ئەم رەنگانە لە ئارامترین ڕەنگەکانن کە پێویستە هەڵیبژێریت بۆ ژیانێکی بێ سترێس.
1.شین
ئەم ڕەنگە ڕاستگۆیە لەگەڵ دەرکەوتنیدا. ئارام و نەرم و نیان، شین هێزێکی گەورەی هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ فشار، ڕەنگێکی زۆر ئارامکەرەوەیە، یارمەتی هێورکردنەوەی مێشکت دەدات، لێدانی دڵ خاو دەکاتەوە، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە. شین کاریگەری ئارامكهرهوهی هەیە له كاتی بێزاریدا. لەکاتی هەڵبژاردنی ڕهنگی شینێکی گونجاودا باشتروایە بچیتە سەر ڕهنگی نەرم و بێلایەن (بۆ نمونە دیواری ژوری نووستن) بۆ کاریگەرییەکی ئارامکەرەوە.
2.سەوز
سەوز ڕەنگێکی ئارام و بێدەنگە، لەبەرئەوەی هێمای سروشتە، سەوز یەکێکە لە جوانترین و ئاسودەترین ڕەنگەکان کە یارمەتیمان دەدات بە ئارامی بمێنینەوە. سەوزی كاڵ و سەوزی مەیلە و زەرد زۆرترین سێبەری کەمکردنەوەی فشاره لە خێزانی سەوزدا.
3.پەمەیی
ڕەنگی پەمەیی یەکێکی ترە لە ڕەنگەکان کە ئاشتی و ئارامی بەرەوپێش دەبات، لە ڕاستیدا فێنك شوی، پێیوایە ڕەنگی پەمەیی وزە جۆراوجۆرەکانی ژورێک ئارام دەکاتەوە. هاوسەنگی وزەکانت بەرەوپێش دەبات. هەرچەندە ڕەنگی پەمەیی بە ڕەنگێکی خانمانە دادەنرێت، کە بە شێوەیەکی باو لە باخچەی ژوری کچانی ساوادا دەبینرێت، بەڵام سێبەری پەمەیی دەتوانێت لە هەر ژورێکدا جوان دەربکەوێت.
4.سپی
سپی هێمای ڕونی و تازەگەرییە. ڕەنگێکی گونجاوە کە لە کاتی سترێسدا دەتوانێت لەدەوروبەرتدا بێت، بۆ ئەوەی بیرکردنەوەکانت ڕون بێتەوە. ژورێکی ڕەنگاوڕەنگی سپی بە گونجاوترین ژور دادەنرێت بۆ ژنێکی دوگیان. بەڵام لەبیرت بێت کە سپی پێویستە سپییەکی پاک و گەشاوە بێت بەڵام زۆر توند نەبێت، چونکە ئەگەر پیس و مات دەربکەوێت، دهرونت هیلاك و بێزار دهكات.
5.وەنەوشەیی
وەنەوشەیی ئاماژەیە بۆ هێز و ئارامی و ژیری. توانای هێنانی هاوسەنگی و هەستکردن بە ئارامی ناوەكی هەیە، زۆرێک بیر لەوە دەکەنەوە کە بۆشایەكانیان بە وەنەوشەی بڕازێننەوە بۆئەوەی ژینگەیەکی ئارام دروستبکەن. دەوترێت وەنەوشەیی باشە بۆ گەشەی ئێسک هەروەها، پاراستنی هاوسەنگی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە جەستەدا. تەنانەت توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە هێزی بیركردنەوە دەتوانێت دە هێندە زیاتر بێت لە ژێر تیشکی وەنەوشەیدا. لە ئەگەری ئەوەی کە ناتەوێت دیمەنێکی تەواو وەنەوشەیی هەڵبژێریت، هەوڵبدە گوڵێکی وەنەوشەیی لە شوێنێکی بینراو لە ژوری میوان دابنێیت یان شتێکی دیکۆراتی ڕەنگی وەنەوشەیی بەکاربهێنە.
6.خۆڵەمێشی
زۆرێک لە ئێمە خۆڵەمێشی وەک ڕەنگێکی مات و بێزارکەر و کەمێک خەمۆکیانه دهردهكهوێت. بەڵام ڕاستییەکهی ڕهنگی خۆڵەمێشی زۆر ئارامکەرەوەو ساردكەرەوەیە. خۆڵەمێشی، کاتێک لەگەڵ ڕهنگه شینەکان یان سپییەکان تێكەڵ دەکرێت، دەتوانێت کەشێکی ئارام دروست بکات.
7.زەرد
لایەنێكی زۆر ئەرێنی لەم ڕەنگەیەدا هەیە کە وا دەکات هەست بە زیندویی و وزە بکەیت لەو ساتەی چاوت لەسەری دادەنێیت، بۆیە ئەگەر دەتەوێت باز بدەیت ڕۆژەکەت لەسەر نۆتێکی وزەبەخش دەستپێبکەیت، 'شتێکی زەرد'ی بەرچاو لە شوێنێکی دیار لە ماڵەوە هەڵبگرە. یان باشترە چێشتخانەکەت بە زەرد ڕەنگ بکەیت (بە تەواوی یان بەشێک) چونکە لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە دەرکەوتوە کە کەسانی ژوری زەرد چالاکتر و هۆشیارتر دەردەکەون لە چاو کەسانی ژورەکەی تر.