شێوازی دروستكردنی سمیتی توركی

02:40 - 09/11/2022

3408جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێكهاتەكان:
یەك كوپ ئارد
یەك كەوچكی گەورە خومرە
یەك كەوچكی گەورە خوێ
یەك كەوچكی گەورە شەكر
یەك كوپ شیری گیراوە
یەك كوپ ئاو
روبە هەنار
كونجی


شێوازی دروستكردنی:
لە قاپێكی قوڵدا ئارد، خوێ، شەكر و خومرەكە تێكەڵ بكە، دواتر شیرەكەی بكە بەسەردا و تێكەڵی بكە لەگەڵ زەیتدا و بە باشی بیشێلە.
- پاش ئەوەی هەویرەكە ئامادەبو بە نایلۆن دایپۆشە و بۆ 2 كاتژمێر جێی بهێڵە.
- روبەهەنارەكە لەگەڵ ئاو و كونجیەكە تێكەڵ بكە، لەلایەك دایبنێ.
- هەویرەكە بە شێوەی درێژكۆلەیی ببڕە، پاشان بازنەیەكی ناوبۆشی لێ دروستبكە.
- تێكەڵەی روبەهەنار و كونجیەكە بكە بەسەریدا بە فڵچە، پاشان بیكەرە فڕنەوە.