خەندان لایف
دروستكردنی ژیانی هاوبەش بە واتای ئەوە دێت وەكو دو كەسی جیاواز رێز لە یەكتر بگرن و توانای قبوڵكردنی یەكترتان هەبێت، نەك ئەوەی زۆر لە یەكتر بكەن بۆئەوەی بگۆڕێن یان ئازادییەكانی یەكتر سنوردار بكەن و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی یەكتر بدەن.
هیچ كاتێك رێگە مەدە هاوسەرەكەت ناچارتبكات ئەم كارانە بكەیت.
1. لە پێناو ئەودا درۆ بكەیت و راستی بابەتەكان بشاریتەوە.
2. بە تەواوی خۆت بگۆڕیت و وەكو خۆت نەمێنیتەوە، لەروی شێوە و روخسارەوە بێت یان رەفتار و هەڵسوكەوت.
3. خوی ناتەندروستت هەبێت، وەكو جگەرەكێشان یان خواردنەوەی ماددەی كحولی.
4. واز لە خەون و ئارەزوەكانت بهێنیت و ئامانجەكانی ژیانت پشتگوێ بخەیت.
5. بۆئەوەی هەر توندوتیژییەكی دەرونی یان جەستەیی قبوڵ بكەیت لەلایەن خۆی یان خێزانەكەی.
6. واز لە ئایینەكەت بهێنیت و بیگۆڕیت.
7. واز لە كارەكەت بهێنیت و سەربەخۆیی داراییت نەمێنێت.
8. هەڵەكانی بۆ بپۆشیت، بۆ نمونە ئەگەر ئالودەی ماددەی هۆشبەربێت و داوات لێبكات نەیدركێنیت.
9. هەڵبژاردن بكەیت لە نێوان ئەو و دایكتدا، بەو واتایەی یەكێكیان هەڵبژێریت.